ترشه‌ڵۆكی گه‌ده له ڕه‌مه‌زاندا
ترشه‌ڵۆكی گه‌ده، یه‌كێكه له‌و كێشه ته‌ندروستیانه‌ی كه هه‌ندێ كه‌س له ڕه‌مه‌زاندا توشی ده‌بن‌و له‌و كاته‌دا گه‌ده بڕێكی زۆر له‌ترشه‌كانی ده‌ردات، پسپۆڕانی ته‌ندروستیش چه‌ند هۆكارێكی ئه‌و حاڵه‌ته‌یان دیاری كردووه به تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕه‌مه‌زاندا توشی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده ده‌بن، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر خواردنی خۆراكی چه‌ور هه‌روه‌ها به په‌له نان خواردن، هه‌ندێجاریش به هۆی شێوازی دانیشتن یاخود خه‌وتن دوای نان خواردن مرۆڤ توشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێت.
به‌پێی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن ده‌توانن به چه‌ند شێوه‌یه‌ك خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له خواردنه‌وه‌ی شیر هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری ئاو هه‌روه‌ها خواردنی خه‌یار و هه‌نار چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن.
پسپۆڕه‌كان داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ن له ژه‌مه‌كانی به‌ربانگ‌و پارشێودا گرنگی به خواردنی خۆراكی ته‌ندروست بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری توشبوون به‌و كێشه‌یه به‌دووربن.
________________
تۆڕی هەواڵی کوردی