• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 186
  • یەكشەممه 13/4/1395
  • رۆژژمێر :

شۆربای بازێلا و گێزەر



کەرەستەکان:
-چارەکە پیازێک بکە بە پارچەی بچوکەوە
-2 گێزەر بکە بە پارچەی چوارگۆشەیی
-کوپێک بەزالیا
-دوو کوپ ئاوی گۆشت
-کوپێک ئاو
-خوێ و بیبەری ڕەش بەپێی ئارەزوو
-نیو کەوچک شەکر
-پروشەیەک دارچینی
کەوچکێک کەرە
 
ئامادەکردن:


1-کەرە و پیازەکە بکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند و بەردەوام تێکەڵی بدە .
2-پارچە گێزەرەکەی تێبکە و بۆ ماوەی دوو خولەک تێکەڵی بدە.
3-بازێلا و ئاوی گۆشت و ئاوەکەی تێبکە تاوەکو دەکوڵێت و گەرمیەکەی کەم بکەرەوە .
4-شۆرباکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەسەر ئاگرێکی کز دابنێ و خوی و بیبەری رەش و دارچین و شەکری تێبکە و بۆ ماوەی 5 خولەک لەسەر ئاگر بەجێی بهێڵە .
5-لە کۆتاییدا بیکەرە قاپ و پێشکەشی بکە .

 

_____________

سایتی دواڕۆژ