11 رێگا بۆ گەیشتن بە دڵخۆشی
دڵخۆشی چیه؟ پرسیارێكی ئاسانه بهلاَم ئه‌و شته چیه كه پێی ده‌ڵێن "خۆشی"،وشه‌ی خۆش رۆژانه هه‌موو به‌كاریده‌هێنین به‌لام بێ ئه‌وه‌ی بیری لێبكه‌ینه‌وه، خۆشی هه‌ستێكه له ناخی مرۆڤه‌كاندایه و به‌پێی ژیانی هه‌ستی پێده‌كات.
بهلاَم بۆ ئه‌وه‌ی توشی خه‌مۆكی نه‌بین و هه‌میشه هه‌ست به ئاسوده‌ی و خۆشی بكه‌ین چی بكه‌ین باشه؟
یه‌كه‌م هه‌نگاو: بیركردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ست و ناخی خۆت، ئه‌گه‌ر بێت و بیركردنه‌وه‌ی خراپ بكه‌یت، ئه‌وا هه‌ستێكی ناخۆش هه‌ست پێده‌كه‌یت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌ر به‌پێی وته‌ی پزیشك و زاناكانیش بیركردنه‌وه‌ی خراپ و قه‌له‌قی ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار جگه له‌وه‌ی هه‌میشه خه‌مۆك ده‌رده‌كه‌ویت، هه‌ر بۆیه یه‌كه‌م شت هه‌وڵبده بیركردنه‌وه‌ت ئاسای بێت كێشه‌كان گه‌وره مه‌كه و به‌قه‌ده‌ر قه‌باره‌ی خۆی ته‌ماشای بكه.
هه‌نگاوی دووه‌م: كاتێك هه‌ست به خه‌مۆكی ده‌كه‌یت یان بێتاقه‌تی، هه‌ڵبده برۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی تێیدایت هه‌وایه‌ك هه‌ڵمژه، چونكه خه‌مۆكی كار ده‌كاته سه‌ر هۆرمۆنی "ئه‌ندرۆفین" زیاتر هه‌ست به نائارامی ده‌كه‌یت و ره‌نگه سه‌ر ئێشه‌ش بۆ دروست ببیـَت و به‌رگری له‌ش له‌ده‌ست بده‌یت.
هه‌نگاوی سێیه‌م: یه‌كێكی تر رێگا چاره‌سه‌ره‌كان خواردنی ته‌ندروسته، چونكه جگه له‌وه‌ی له‌شێكی ته‌ندروست ده‌بێت له‌هه‌مان كاتدا یه‌كسانی هۆرمۆنی "ئه‌ندرۆفین" ده‌پارێزێت و خه‌مۆكی كه‌م ده‌بێته‌وه، وه‌ك شوكولاته‌ی تاڵ یان تۆخ یان چه‌ره‌سات و میوه و ماسی، یان ئه‌و خواردنانه‌ی هه‌ست ده‌كه‌یت دڵخۆشت ده‌كات كاتێك ده‌یخۆیت و یادگاری له‌گه‌ڵدایه وه‌ك ئه‌و خواردنانه‌ی به مناڵی خواردوته، یان خواردنه‌وه‌ی ئاو.
هه‌نگاوی چواره‌م، خه‌وتنی پێویست یه‌كێكی تره له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی دڵخۆشی، پێویسته به‌پێی ماندووبونی له‌ش له 7-9 كاتژمێر كه‌متر نه‌خه‌ویت بهلاَم له كاتی خۆیدا، چونكه خه‌وتنی شه‌و دره‌نگ ده‌بێته هۆی بێزار كردن به رۆژ و ماندووبون و بێتاقه‌تی و بێهێزبوونی بیركردنه‌وه‌ت.
هه‌نگاوی پێنجه‌م:راهێنانی وه‌رزشی باشترین چاره‌سه‌ره بۆ خه‌مۆكی، مه‌رج نیه له هۆڵی تایبه‌تی و سه‌نته‌ره‌كان بێت، ده‌توانی له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن و گۆرانیه‌كدا سه‌ما بكه‌یت، جگه له‌وه‌ی یارمه‌تی ته‌ندروستیت ده‌دات، بێتاقه‌تی و خه‌مۆكیش ناهێلێت.
هه‌نگاوی شه‌شه‌م: گوێگرتن له مۆسیقا یارمه‌تی هێوركردنهی مێشك ده‌دات و ئارام ده‌كاته‌وه، زیاتر هه‌ست به‌خۆشی ده‌كه‌یت به‌تایبه‌تی مۆسیقا ئارامه‌كان یاخود ئه‌و مۆسیقایانه‌ی ده‌تهێنێته سه‌ما.
هه‌نگاوی حه‌وته‌م: ئه‌نجامدانی خۆشتن له گه‌رماوێكی گه‌رمدا، ده‌بێته هۆی هێوركردنه‌وه‌ی مێشك و هه‌ست كردن به ئارامی و دڵخۆشی.
هه‌نگاوی هه‌شته‌م:پێكه‌نین یه‌كێك تره له چاره‌سه‌ره‌كان، چونكه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆرمۆنی "كۆرتیزۆل" باشبونی ته‌ندروستی دڵ، ده‌كرێ سه‌یری فلیمێك یان به‌رنامه‌یه‌كی كۆمیدی بكه‌یت.
هه‌نگاوی نۆیه‌م:دووركهوهرهروه له گوێگرتن و سه‌یركردنی هه‌واڵی خراپ و ناخۆش.
هه‌نگاوی ده‌یه‌م:پاكردنه‌وه و رێكخستنی ماڵ زۆر سودی هه‌یه و ناهێلێت بیر بكه‌یته‌وه قه‌له‌ق بیت و سه‌رقاڵ ده‌كات.
هه‌نگاوی یانزه‌هه‌م: چونه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاورێ و دۆسته‌كانت و قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان، هۆكارێكی باشه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له خه‌مۆكی و دڵخۆشبون.
خه‌ندان لایف