چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو خانمانەی دەبن بە دایک
هه‌ڵسوكه‌وت و مامەڵەی ئەو خانمانەی كه تازه بوون به خاوه‌نی منداڵ زۆر گرنگه و پێویستە ئاگاداری بن.
لێره‌دا ئاژه به پێنج خاڵ ده‌كه‌ین كه بۆ خانمانی تازە دایک گرنگه.
١- راهێنانی شه‌و و رۆژ به منداڵ: منداڵی تازه له دایكبوو شه‌و و رۆژ ناناسێت و ئه‌ركی دایكه فێری بكات و پێویسته خه‌وی كۆرپه‌كه‌ی كۆنترۆڵ بكات تا جیاوازی شه‌و و رۆژ بزانێت.
٢- چوونه ده‌ره‌وه: دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند هه‌فته‌ی ئارام له‌گه‌ڵ خێزاندا، كاتی ئه‌وە گه‌یشتووه كه دایك دونیا ده‌ره‌وه نیشانی كۆرپه‌كه‌ی بدات.
٣- چاوه‌ڕوانی راسته‌قینه: ره‌فتاری منداڵ دایك و باوك تووشی شۆك ده‌كات، منداڵ رۆژانه سێ كاتژمێر ده‌گریه‌ت و دوو كاتژمێر شیر ده‌خوات و بۆ هه‌ر جارێك شیر خواردنی ده‌بێت سێ بۆ پێنج خوله‌ك كات دابنرێت و لۆژیكیانه بیر له بارودۆخی منداڵ بكرێته‌وه.
٤- ده‌نگی خۆت نزم بکەرەوە : ئه‌گه‌ر ده‌نگت به‌رز نه‌كه‌یته‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ره‌خسێنیت بۆ منداڵه‌كه‌ت كه به كه‌شێكی ئارام ئاشنا بێت.
٥- به‌رده‌وام بوتڵێك ئاوی گه‌رم له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵگرن: ئه‌گه‌ر گەشتێک ده‌كه‌ن یان كار ده‌كه‌ن به‌رده‌وام بوتڵێك ئاوی گه‌رم له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵگرن، چونكه منداڵ پێویستی پێیه‌تی بۆ ئاماده كردنی شیره‌كه‌ی.