10 گۆڕٍانكاری لە جەستەدا ڕودەدات دوای خواردنەوەی چای زەردەچەوە
لە چێشتخانەی كەم ماڵدا زەردە چەوە بەكارناهێنرێت بۆبەتامكردن و ڕەنگ كردنی هەندێك جۆری خۆراك، زەردەچەوە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ( "B" و"C" و"E" و"K" ) و كالسیۆم و مەگنسیۆم و ڕیشاڵ و دژە بەكتریا و دژە هەوكردنێكی بەهێزە و دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت .
ئامادەكردنی چای زەردەچەوە زۆر ئاسانە تەنها یەك كەوچك زەردەچەوە بۆ سێ بۆ چوار كوپ ئاو زیاد بكە و ئاوەكە بكوڵێنە بۆ ماوەی چەند خولەكێك و دواتر بیپاڵێوە ، ئێستا ئامادەیە بۆ خواردنەوە دەتوانیت گوشراوی لیمۆ یان هەنگوین بۆ ئەم خواردنەوەیە زیاد بكەیت بۆ ئەوەی تامەكەی بە دڵی خۆت بێت ، خواردنەوەی چای زەردەچەوە 10 سوودی تەندروستی هەیە لەوانەش :
1-ئازار شكێنێكی زۆر بەهێزە ، هەركاتێك ئازاری شوێنێكی جەستەت هەبوو كوپێك چای زەردەچەوە بخۆرەوە .
2- یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات و چەوری زیاددەی جەستە دەتوێنێتەوە .
3- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم كەمدەكاتەوە .
4-ئەو ئازارە كەمدەكاتەوە كە لە ڕیخۆڵەكاندا دروست دەبێت .
5- ئاستی كۆبیسترۆڵی ناو خوێن دەپارێزێت و ئەگەری بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە .
6-مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر دەپارێزێت .
7-جگەر لە ژەهر خاوێن دەكاتەوە ، جگەر لە نەخۆشی دەپارێزێت .
8-بەرگری جەستە بەهێز دەكات و مرۆڤ لە توشبوون بەنەخۆشیەكان دەپارێزێت .
9-گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان كەمدەكاتەوە ، و بەمەش ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجە كەمدەبێتەوە .
10-زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئازاری ئێسك و جومگەكان .
سەرچاوە: وێستگە ستایل