• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 201
  • سێ شەممه 22/4/1395
  • رۆژژمێر :

ئاگاداری زیانەکانی هیدفۆن بە...

 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) هۆشداری دەداتە گەنجان بەوەی کە نابێت رۆژانە لە ٦٠ خولەک زیاتر هێدفۆن لە گوێ بکەن بۆئەوەی نەبێتەهۆی لەدەستدانی هەستی بیستن.

رەنگە زۆربەی گەنجان ئەم هۆشدارییەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە هەند وەرنەگرن، بەڵام بەپێی ئامارێکی ئەو رێکخراوە کە لە ماڵپەڕی (Stethnews) نزیکەی 1.1 ملیار گەنج و هەرزەکار لە جیهاندا مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت توانای بیستنیان لەدەست بدەن بەهۆی زۆر بەکارهێنانی هێدفۆن.

پسپۆڕان و شارەزایانی گوێ داوا دەکەن کە لەکاتی بەکارهێنانی هێدفۆن، ڤۆلیۆمەکەی لە ٦٠ دێسیبڵ "پێوانەی دەنگە" زیاتر نەبێت.

ساڵانە ژمارەی ئەو کەسانەی کە توانای بیستیان لەدەستدەدەن لە زیادبووندایە. تەنها لە وڵاتی ئەمریکا بە رێژەی لە سەدا 2.5 زیادیکردووە لە ماوەی ١٢ ساڵ، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە و شارەزایان هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ زۆر بەکارهێنانی هێدفۆن و زۆر سەردانیکردنی ئەو ئاهەنگانەی مۆزیکی بەرزی تێدا لێدەدرێت.

 

خەندان لایف