• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 54
  • چوار شەممه 23/4/1395
  • رۆژژمێر :

لەكاتی توڕە بوندا ئەم شتانە ئەنجام مەدە

 

هەموو كەسێك هاوشێوەی ئەوەی كەی دڵی خۆش دەبێت ڕەنگە هەندێك بابەت هەبێت وای لێبكات توڕە ببێت ، پێگەی (powerofpositivity ) چەند ڕێنموویەكی هەیە بۆ ئەو كەسانەی توڕە دەبن ، یان ئەو كاتەی توڕە دەبیت بۆ ئەوەی پەشیمان نەبیتەوە چاكتر وایە ئەم شتانە ئەنجام نەدەیت لەوانەش :

1-نوستن : هەندێك كەس پێیان وایە نوستن ڕێگەیەكە بۆ ساردكردنەوەی توڕەیی بەڵام لە ڕاستیدا ئەم بیركردنەوەیە هەڵەیە و نوستن لە دوای توڕەی وادەكات بۆ ڕۆژی دواتر كاتێك لە خەو هەڵدەستیت هەر توڕە بیت .

2-دوای توڕە بوون شۆفێری مەكە : ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی ڕوداوێكی بێزاركەر لەبەر ئەوە باشتر وایە لە كاتی توڕەیدا شۆفێری نەكەیت .

3-هیچ مەڵێ و بێدەنگ ببە : هەركاتێك بابەتێك توڕەی كردیت ئەوە دوور بكەوەرەوە لە قسەكردن و بێدەنگ بە لە بتەڕەتدا ئەگەر ئەو شوێنەش بەجێ بهێڵیت كە لێی دانیشتویت ئەوە زۆر باشترە .

4- لەكاتی توڕەیدا لەوە دوور بكەوەرەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئەو هەستەی خۆت دەرببڕیت چونكە دواتر لێی پەشمان دەبیتەوە .

5-هیچ قسەیەك مەكە لەگەڵ ئەو كەسی توڕەی كردویت نە ڕوبەڕوو نە بە ناردنی نامە هەتا ئەو كاتەی ئاسایی دەبیتەوە .

6-دوای توڕەبوون مەی مەخۆرەوە و دەرمانی خەولێخەر و بێهۆشكەر بەكارمەهێنە تەنها خۆت پەشیمان دەبیت لە دوایدا .

7-زیاد لە پێویست بیر مەكەرەوە ، بیركردنەوەی زۆر دوای توڕەبوون وادەكات زیاتر توڕە ببیت .

سەرچاوە:وێستگە ستایل