• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 41
  • چوار شەممه 23/4/1395
  • رۆژژمێر :

پێش خەوتن ئەم خۆراکانە مەخۆن


هەندێک کەس وا ڕاهاتوون شەوان پێش خەوتن خۆراک دەخۆن و دواتر دەخەون، بێ ئەوەی ئاگاداری زیانی ئەو خۆراکانە بن بۆ گەدە و کۆئەندامی هەرس.

لێرەدا ئاماژە بەهەندێک خۆراک دەکەین کە نابێت پێش خەوتن بخورێن.


• چای یان قاوە :بەهۆی بوونی مادەی كافیینەوە ئەم خواردنەوانە كاریگەریەكی راستەوخۆیان لەسەر تەندروستی و سیستەمی خەو هەیە، پزیشكان هەمیشە هۆشداری دەدەن بۆ تەندروستیەكی بەسود شەوانە خۆتان لە خواردنەوەی چاو و قاوە بەدووربگرن .

• مەعكەرۆنی: بە ژەمێكی خۆش دادەنرێت، بەڵام دەوڵەمەندە بە كاربۆهیدرات و بەشێوەیەكی خێرا دەگۆڕێت بۆ چەوری جگە لەوەش یەكەی گەرمۆكەی لەش زیاد دەكات كە ئەمەش هۆكارە بۆ قەڵەوی .

• پیتزا: ژەمە خۆراكێكی قورسە و كۆئەندامی هەرس پێویستی بە ماوەیەكی زۆرە بۆ ئەوەی هەرسی بكات بە باشی، پێكهاتەكانی پیتزاش كاریگەریەكی گەورەیان لەسەر زیادبوونی كێش هەیە جگە لەوەش كار لەسەر ترشێتی گەدە دەكەن و دەبێتە هۆی بێزاری كەسەكە لە شەواندا .

• شیرینیەكان: رێژەیەكی زۆر لە شەكر و چەورییان تێدایە، ئەگەر دەتەوێت شەوێكی ئارام بەسەر بەریت و لە رارایی و قەڵەوی بەدووربیت ئەوا لە شەواندا هەرگیز شیرینی مەخۆ.

• گۆشتی سور: خۆراكێكی بەسود و گرنگە و رێژەیەكی بەرز لە پرۆتین و مادە خۆراكییەكانی بۆ لاشە تێدایە، خواردنی پێش خەوتن دەبێتە هۆی تووشبوونی مرۆڤ بە خەمۆكی و نیگەرانی و كاریگەری لەسەر گەدە و ریخۆڵە دروست دەكات .

• شیرەمەنیەكان : وەك خواردنی پەنیر و ماست یەكێكە لە ژەمە خواردنە چەورەكان و جگە لەوەش یەكەی گەرمۆكەی ناو لەش زیاد دەكات .

• سیر: كاریگەریەكی خراپی لەسەر گەدە دەبێت و هۆكارێكە بۆ هەڵئاوسانی ریخۆڵە.

• شلیك و توو: بە گرنترین میوە بەسودەكان دادەنرێن بۆ مرۆڤ، بەڵام بەهۆی بوونی تۆو كێشە بۆ گەدە دروست دەكەن ئەگەر شەوان بخورێن.

• جپسی پەتاتە : رێژەیەكی بەرز لە چەوری و كاربۆهیدراتی تێدایە كە دەبێتە هۆی قەڵەوی.

 

سایتی کانالی nrt