سوودە سەرسوڕهێنەرەکانى لیمۆبەسرایی بزانە
لیمۆ بەسرایی یان لە راستیدا لیمۆى وشککراو هەمان لیمۆیە کە وشککراوە، لەبەرئەوەى زۆرترین بڕى بەکارهێنانى لە ناوچە گەرمەکان و لە وڵاتانى عەرەبیەوەیە و بۆ یەکەمجاریش بازرگانەکان لە باشوورى عێراق و لە شارى بەسراوە هێناویانەتە کوردستان بۆیە بەم ناوە ناسراوە.
لیمۆ بەسرایی چەند تایبەتمەندى و سوودێکى هەیە کە بە کوورتى ئەمانەن:
* لیمۆ بەسرایی زۆرتر لە ناوچە گەرمەکان بەکاردێت چونکە تایبەتمەدنى فێنککردنەوەى جەستەى هەیە و بۆ ئەو کەسانەى ناخێکى گەرمیان هەیە بەسوودە.
* بۆ نەخۆشیەکانى دڵ و دەمار بەسوودە و بوارى هاتۆچۆى خوێن لەنێو دەمارەکاندا فراوانتر دەکات.
* سەرچاوەیەکى دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و پۆتاسیۆم و تایبەتمەندى دژە ئۆکسانى هەیە و دژە شێرپەنجەیە.
* روڵى دەبێت لە کەمبوونەوەى کولسترۆڵ چارەسەرى بەرزى پەستانى خوێن و چەورى خوێن دەکات.
* دژى هەوکردنى جەستەیە و سوودى بۆ گەدە هەیە و باى گەدە چارەسەر دەکات و ئارەزووى خواردن زۆرتر دەکات.
* کوڵاندنى و خواردنى ئاوەکەى چارەسەرى نەخۆشى هەڵامەت دەکات.
* سەرچاوەیەکى دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و بەمەش هاوکارى جەستە دەکات تا لە خۆراکەکانەوە بڕى ئاسنى پێویست وەربگرێت.
سایتی کانالی NRT