• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 121
  • شەممه 26/4/1395
  • رۆژژمێر :

سوودێکى ترى زۆر ئاو خواردنەوە دۆزرایەوە


 
ئاو نزیکەى %٦٠ کۆى گشتى جەستەى مرۆڤ پێکدەهێنێت، خواردنەوەى ئاوى زۆرتر تەنانەت ئەگەر بە یەک پەرداخیش بێت دەتوانێت سوودێکى گەورەى بە کۆى گشتى تەندروستى مرۆڤ ببەخشێت.
لە نوێترین توێژینەوەدا کە گۆڤای زانستى "human nutrition and dietetics" بڵاوى کردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە تەنیا بە زیادکردنى %١ بڕی ئاوخواردنەوەى رۆژانەمان ئەوا کاریگەرى لەسەر کەمبوونەوە و دابەزینى هەر یەکە لە کالۆرى، شەکر، سۆدیۆم، و کولسترۆڵ دەبێت.


توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەدات کە خواردنەوەى ئاو کالۆرى زۆربوونى لە جەستەدا هۆکارى قەڵەویە و شەکرى خوێنى هۆکارى نەخۆشی شەکرەیە و سۆدیۆم هۆکارى بەرزى بوونەوەى پەستانى خوێنە و کولسترۆڵیش هۆکارى تووشبوون بە نەخۆشیەکانى دڵە بەرێژەى جیاواز کەم دەکاتەوە. بە ئاو خواردنەوە رێژەیەک لەم مادانە لەناو جەستەدا دێنە دەرەوە و تەندروستى گشتى جەستە باشتر دەبێت.


ئەگەر ئاو بە گوێرەى پێویست یان مامناوەند دەخۆنەوە ئەوا بڕەکەى فراوانتر بکەن و خۆتان لە خواردنەوە شیرینەکان بپارێزن و بەر لەوەى کە تینووتان بێت ئاو بخۆنەوە.