چوار پێكهاتەی سروشتی بۆ چارەسەری سەرئێشە
لە گەرمەی كارەكەتدا ئازاری سەرت بۆ هاتوە ؟ ئارەزووی ئەوە دەكەیت كەمترین دەرمانی كیمیاوی بۆ چارەسەری ئازار و نەخۆشی بەكاربهێنیت ؟ دەتوانیت ئەم چوار پێكهاتە سروشتیە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری سەرت بەكاربهێنیت .
1- زەنجەبیل:ئەم خۆراكە خاوەنی تایبەتمەندیەكی سروشتیە ڕێگری دەكات لە دروستبوونی هەوكردن لەناو ئەو ملولە خوێنانەی لەسەردا هەیە ، لەبەر ئەوە دەتوانیت بە هەڵمژینی هەڵمی ئاوێك كە زەنجەبیلی تێكرابێت یان خواردنی شیرینیەك یان كەمێك زەنجەبیل چارەسەری ئازاری سەرت بكەیت .
2-دارچینی : كەمێك دارچینی هاڕاو تێكەڵاوی ئاوی بكە هەتا هەویرێك لە دارچینی دروست دەكەیت ، ئەم هەویرە بدە لە پێشی سەرت بۆ ماوەی 30 خولەك پێویستە بە ناوچەواونتەوە بمێنێتەوە و دواتر ناوچەوانت بشۆ.
3-مێخەك: ڕەنگە ئارەزووی بۆنە تیژەكەی نەكەست بەڵام دەتوانیت بۆ چارەسەری سەرئێشە بەكاریبهێنیت ، تەنها چەند دەنكە مێخەكێك بكوتە و بیخەرە ناو پارچەیەك پەڕۆی خاوێنەوە و ئەو كاتەی ئازاری سەرت بۆهات بۆنی بكە هەتا ئەو كاتەی هەست بە باش بوون و نەمانی ئازاری سەرت دەكەیت .
4-پێكهاتەی چوارەم و كۆتای گوڵی بەیبونە :چای بەیبوون بەوە ناسراوە توانای چارەسەری ئازاری سەری هەیە ، چای گوڵی بەیبوون ئامادە بكە و 10 خولەك دایبنێ و دواتر بیخۆرەوە ، دەتوانیت كەوچكێك هەنگوین بۆ ئەم چایە زیاد بكەیت بۆ ئەوەی تامی خۆشتر بێت .
سەرچاوە:صحتى