هۆکارەکانى تووشبوون بە چوارەمین شێرپەنجەى بڵاوى جیهان
شێرپەنجەى گەدە چوارەمین جۆرى شێرپەنجەیە کە لە جیهاندا بڵاوە لەناو خانماندا و لەناو پیاوانیشدا پلەیەک لە پێشترە و بە ریزبەندى سێیەم دێت چارەسەر و رێگرى لێکردنى بەندە بە چۆنیەتى بەرنامەى خۆراکى و وەرگرتنى ڤیتامین و پرۆتینەوە کە کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر خێرابوونى چارەسەرى شێرپەنجەى گەدەوە دەبێت.
پسپۆرانى تەندروستى گرنگترین هۆکار بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەى گەدە بۆ کەمى ڤیتامین، پرۆتین و کەمى کالۆرى دەگەڕێننەوە و لە هەمان کاتیشدا خواردنى خۆراکى چەور و سوێر زۆر کاریگەرن بۆ تووشبوون بەم نەخۆشیە و خۆراکى لە قتوونراویش گەدە رووبەڕووى ئەم نەخۆشیە دەکاتەوە.
هۆکارى بۆماوەیی و نەخۆشیەکانى پێشترى گەدە و تووشبوونى کەسانى نزیک لە کەسەکە واتە باوانى و نەشتەرگەرى پێشووترى گەدەش کۆمەڵیکى ترى لەو هۆکارانەن کە پسپۆرانى بوارى تەندروستى ئاماژەیان پێدەکەن.
نیشانەکانى شیرپەنجەى گەدەش بریتین لە پیرى ناوادە، رشانە و دڵ تێکچوون لە پاش نانخواردن، هەستکردن بە پڕى گەدە تەنانەت بەخواردنی کەمیش و ئاوسانى گەدە.
ئەگەر ئەم نەخۆشیە زوو پێى بزانرێت دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و ئەویش بە بڕینى ئەو بەشەى گەدە کە تووشی شێرپەنجە بووە و یانیش زۆرجار بە وەرگرتنى چارەسەرى کیمیایی دەبێت.
ساتی ئن ئار تی