• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 104
  • شەممه 2/5/1395
  • رۆژژمێر :

ڕێگایەک بۆ سورکردنەوەی پەتاتە بەبێ ڕۆن

 

ڕەنگە زۆر ئارەزووی پەتاتەی سورەوکراو بکەیت، بەڵام لەبەر مەترسی کۆبوونەوەی چەوری بەرزی رێژەی کالۆری نەوێریت بیخۆیت و ئامادەیبکەیت.

ڕێگایەکی ئاسان بۆ ئامادەکردنی پەتاتە بەبێ ڕۆن
پێکهاتەکان

پەتاتەیەکی گەورە
لیترێک ئاوی گەرم
کەوچکێکی گەورە زەیتی زەیتون
کەوچکێکی گەورە زەعتەر
کەوچکێکی بچوک هاڕڕاوەی سیر
کەوچکێکی بچوک ئاردی نیشاستە
خوێ بەگوێرەی خواست

چۆنێتی ئامادەکردنی:
پەتاتەکە پاکبکە و قاش قاشی بکە، بیخەرە ئاوە گەرمەکەوە بۆ ماوەی 2 خولەک زیاتر نا.

پاشان بۆ ماوەی نیو خولەک وازی لێبهێنە تا وشک دەبێتەوە.

پەتاتەکە لەگەڵ زەیتە زەیتون و ئارد و زەعتەر خوێ هاڕڕاوەی سیرەکە تێکەڵ بکە.

پاشان بیخەرە سەر سینیەکی ناو فڕن، لەسەر پلەیەکی ناوەند بۆ ماوەی 20-30 خولەک، دواتر پێشکەشی بکە.

 

خەندان لایف