بەماوەی ھەفتەیەک چارەسەری پرخە پرخ دەکات
زۆرجار پرخە پرخەکەت ھاوسەرەکەت یان ئەو کەسانەی لەھەمان ژووردا دەخەون لەگەڵتدا بێزاردەکات و ئەوەش پێویستی بەچارەسەرە.
پرخە پرخە بەھۆی بڕێکی زۆری ماددەی لینجییەوە درووست دەبێت کە لە بۆری ھەناسەدا کۆدەبێتەوە و ئەوەش وادەکات بەئاسانی ھەناسە نەدەیت، بۆئەوەی خۆت لە پرخە پرخ رزگار بکەیت و ئەو ماددە لینجە کەمبکەیتەوە دەتوانیت ئەم گیراوەیە بەکاربھێنیت:
پێکھێنەرەکان: چارەکە لیمۆیەک بەتوێکڵەوە، پارچەیەک زەنجەبیلی ٢ ئینچ، دوو سێو، ٢ گێزەر
ھەنگاوەکانی ئامادەکردن و شێوازی بەکارھێنان:
-تەواوی پێکھێنەرەکان بشۆرەوە و زەنجەبیلەکە پاک بکە و بیانخەرە ناو ئامێری درووستکردنی شەربەتەوە و بیکە بە گیراوەیەکی ساف.
-پێش ٢ کاتژمێر لە خەوتن ئەو تێکەڵەیە بخۆرەوە و بەماوەی ھەفتەیەک بەتەواوی لە پرخە پرخ رزگارت دەبێت.
تۆڕی هەواڵی سلێمانی