• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 50
  • یەكشەممه 3/5/1395
  • رۆژژمێر :

چوار چارەسەر بۆ کێشەکانی هەرس و هەڵئاوسان

 

بەشێکی زۆر خەڵکی بەدەست کێشەی هەرسەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لەدوای نان خواردن، چونکە بەباشی خۆراک هەرس ناکەن تووشی ئازار دەبن و هەندێکجار تووشی سکچوون و هەندێک کاتیش تووش قەبزی دەبن و بێزاریان دەکات.

جگە لە خەڵکی ئاسایی کەسانی تەمەن گەورە یان خانمانی دووگیان زیاتر تووشی ئەم کێشانە دەبن لەگەڵ ئامێری هەرس و گەدەیاندا، بەتایبەتی دوای خواردنی چەور، نەخۆشیەکی زۆر بڵاوەو کاریگەری دەخاتە سەر ماسولکەکان و گرژی دەکات.

لەڕێگەی ئەم خواردنەوانەوە دەتوانیت چارەسەری ئەم کێشەیە بکەیت:

شەربەتی سەوزەوات
بۆ چالاککردنی کرداری هەرس و ڕزگاربوون لە کێشەکانی، ڕۆژانە بەیانیان بە گەدەی خاڵی شەربەتی سەوزەوات بخۆرەوە، ئەگەر کەوچکێک شەربەتی گەڵای سوبێر هەبێت زۆر باشترە تێکەڵی بکەیت، چونکە چارەسەری هەوکردنی گەدە و ئازار و گرژبوونی ڕیخۆڵەکان دەکات.

تۆوی کەتان
خواردنی تۆوی کەتان کاریگەری خێرا و بەسوودی هەیە لەسەر لەش، دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی دڵ و کرادری هەرس چالاک دەکات، دەکرێت نیو کەوچک تۆوی کەتان لەگەڵ زەڵاتە یان کوپێک ئاو تێكەڵ بکەیت و بیخۆیت.

دارچینی
دارچینی یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی بەهارات یاخود داودەرمان کە لە هەموو جیهاندا بەکاردەهێنرێت و سوودێکی زۆری هەیە بۆ توانەوەی چەوری و چالاککردنی کرادری هەرس و کێشەکانی ڕیخۆڵە، نیو کەوچک دارچینی لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم تێکەڵ بکە، پاش چەند خولەکێک بیخۆرەوە.

گوڵە بەیبوون
گوڵە بەیبوون جۆرە گیا یاخود گوڵێکی بەسوودە بۆ زۆر نەخۆشی یەکێک لەوانە خێراکردنی کرداری هەرس و نەهێشتنی غازات و هەڵئاوسانی گەدە، نیو کەوچک گوڵە بەیبوون لە کوپێک ئاودا بکوڵێنە بۆ ماوەی 5 خولەک ڕۆژانە دوای نانخواردن بیخۆرەوە.

 

خەندان لایف