ئاو میوەیەکى فێنککەرەوەو بەسوود بۆ تەندروستیت
هەمووان بە قەیسى و تامە خۆشەکەى ئاشنان و زۆرێکیش شەربەت و ئاو میوەى قەیسى دەخۆنەوە، پسپۆرانى بوارى تەندروستى خۆراک رێنماییان ئەوەیە کە پێویستە لە وەرزى گەرمادا شەربەتى قەیسى بخورێتەوە چونکە دەوڵەمەندە بە مادى کانزایی بەسوود و ڤیتامینە هەمە چەشنەکان.
بە گوێرەى هەندێک توێژینەوە خواردنەوەى شەربەتى قەیسى و خواردنى میوەى قەیسى ڕێژەی %٣٥ی ئەو ڤیتامینانەی بۆ جەستەى مرۆڤ پێویستن لە رۆژێکدا دابین دەكات و جگە لەمەش شەربەتى قەیسى تینوێتى دەشکێنێت و جەستە لە گەرما دەپارێزیت و ئاوى پێویستیش بۆ جەستە دابین دەکات و ناهێلێت جەستە تووشی کەم ئاوى بێتەوە.
قەیسى بەوە ناسراوە کە بەسوودە بۆ کەمخوێنى و بەهێزکردنى مێشک و رێکخستنەوەى کارى ریخۆڵە و شەربەتەکەشى هەموو ئەم سوودانەى هەیە و باشتر وایە کەمتر شەکرى تێبکرێت تا سوودەکانى پارێزراو بن و قەڵەوى و زیادبوونى کێشى لێنەکەوێتەوە.
شایانى باسە توێژەرانى بوارى تەندروستى لەسەر ئەوە کۆکن خواردنەوەى شەربەتى میوەکان زۆرینەى سیفاتەکانى میوەکانیان هەڵدەگرن وێڕاى فێنک کردنەوەش بەو مەرجەى سروشتى و فرێش بن و لە کارگەکاندا بەرهەم نەهێنرابن و پێشنیار دەکرێت شەربەتەکان لەماڵەوە دروست بکرێن.
سایتی کانالی ئن ئار تی