خوارده‌مه‌نیه‌کانی دژ به گه‌رمای هاوین
خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر هه‌ن که به زیاد کردنی ئاره‌ق ، تینی له‌ش که‌م ده‌که‌نه‌وه . مێوه ئاوداره‌کان و بڕێ له خوارده‌مه‌نیه‌کان ئێوه له‌م گه‌رما بێ سنووره ڕزگار ده‌کات . له گه‌ڵمان بن تا زیاتر ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه بناسن .
له‌م گه‌رما و تیشکه بێ سنووره‌ی خۆره‌تاوه شایه‌ت خواردنی به‌ستنی زۆر به چێژ و دڵرفین و فێنکه‌وکه‌ر دیار بێ به‌ڵام خواردنی به‌ستنی ڕێگا چاره‌ی به‌رنگار بوونه‌وه له گه‌ڵ گه‌رما نیه . له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌سته‌نی به شیوه‌ی کاتی تینی له‌ش که‌م ده‌کاته‌وه و زۆری پێ ناچی که له‌شتان تووشی گه‌رما ده‌بێته‌وه ئه‌ویش زیاتر له پێش .
هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که کاتێک له‌ش خه‌ریک ده‌بێ به هه‌ڵتاوین و تاواندنه‌وه و پاشه‌که‌وت کردنی کاڵۆریه‌کانی به‌ستنی تینی له‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه . به‌ڵآم خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر هه‌ن که به زیاد کردنی ئاره‌قه کردن ، تینی له‌ش که‌م ده‌که‌نه‌وه . مێوه ئاوداره‌کان و بڕێ له خوارده‌مه‌نیه‌کان ئێوه له‌م گه‌رما بێ سنووره ڕزگار ده‌کات . له گه‌ڵمان بن تا زیاتر ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه بناسن .
ئاره‌قه کردن ڕێگای فێنک کردنه‌وه‌ی له‌ش
له‌شی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی که تینی خۆی له پله‌ێیکی ڕاوه‌ستاودا ڕابگرێت و به‌رنگاری بکات له گه‌ڵ گه‌رمادا له مێکانیسمی ئاره‌ق کردن که‌ڵک وه‌رده‌گرێ . ئه‌گه‌ر له‌شی ئێوه نه‌توانێ به باشی به‌رنگاری گه‌رما ببێت و تینی خۆی بپارێزێ له گه‌ڵ ئه‌م کێشانه رووبه‌ڕو ده‌بێ : گه‌رما ، کرامپی ماسوولکه‌یی ، په‌نامی ده‌س ، پێ ، قۆلاپه پێ ، ماندوویی ناسرۆشتی و هه‌ست به نه‌خۆشی گشتی له‌ش .
له بیرتان نه‌چێ که کاتێک له‌ش تووشی که‌م ئاوی ده‌بێ ئه‌م نیشانانه‌ی لێ ده‌رده‌که‌وێ : تینوویه‌تی زۆر ، که‌م بوونه‌وه‌ی پێویست به مێز کردن ، لێڵ بوونی ڕه‌نگی گمێز ، وشک بوونه‌وه‌ی پێست ، پت و هه‌ناسه‌ی زوو زوو . ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ ئه‌م نیشانانه ڕوو به‌ڕوو بون حه‌تمه‌ن سه‌ردانی لای پسپۆڕ بکه‌ن .