خۆراکى گونجاو بۆ ئەوانەى بەردى گورچیلەیان هەیە
ئەو کەسانەى گورچیلەیان بەردى هەیە دەبێت ئاگادارى خواردن و خواردنەوەیان بن و رەچاوى رێنماییەکانى پسپۆرانى تەندروستى و خۆراک بکەن و زۆرتر هەوڵ بدەن خۆراکى نەرم و شلەمەنى زیاتر بخۆن و لە وەرزشە گرانەکانیش خۆیان بپارێزن.
خۆراکى چەور و ئاوکێش بۆ ئەم جۆرە کەسانە زیانبەخشە و دەتوانن ئەمجۆرە خۆراکانە لەگەڵ هەنجیر و رۆنى زەیتوون بخۆن، زۆربەى گۆشتە سوورەکانیش زیابەخشە بە تایبەتى گۆشتى مانگا و ماسى سوێر لە بەرامبەریشدا دەتوانن گۆشتى مریشک و هێلکە و گۆشتى پەلەوە جیاوازەکان بخۆن.
نانى سپى و بە تایبەتى ئەو نانەى کە بە ئاردى سفر دروستکراوە بۆیان زیانبەخشە و لە بەرامبەردا نانى جۆ نانێکى گەنجاوە بۆیان و دەواتوانن لە ژەمە خۆراکیەکانیاندا سوودى لێوەربگرن.
پسپۆرانى تەندروستى و خۆراک جەخت لە زیانبەخش بوونى سەروپێ، قاچک، خۆراکى لە قتوونراو، بایجان و هێڵکەى کوڵاو دەکەنەوە و لە بەرامبەردا پێشنیارى هێلکە و ڕۆن و زەدرێنەى هێلکە، زەیتوون، کەرەوز، هەنگوین، موێژ، بیبەر و نارنج بۆیان دەکرێت و بەسوودە.
قۆخ و قەیسى و هەرمێ لە میوە زیانبەخشەکانن بۆیان و لە بەرامبەردا کاڵەک و خەیار و گۆیژ و هەنجیر و ترێ لە دواى یەک کاتژمێر لەپاش نانخواردنەوە بۆیان پێشنیار دەکرێت و هەروەها خواردنى چەرەسات بە تایبەتى کونجى و فستەق بۆیان بەسوودە و لە هەمان کاتیشدا گەدە بەهێز دەکەن.