• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 152
  • پێنج شەممه 7/5/1395
  • رۆژژمێر :

چەند نیشانەیەکى گرنگى کەمى ڤیتامینەکان
 


ڤیتامینەکان زۆر پێویستن بۆ لەش تا گشت چالاکییەکانى بە باشى ئەنجام بدات، کەمى ڤیتامینەکانیش دەبێتە هۆى کێشەى گەورەى تەندرووستى کە دەبێت بە زووترین کات چارەسەر بکرێن.
ئەم ٧ نیشانەیە لە دیارترین و گرنگترین نیشانەکانى کەمى ڤیتامینەکانن لە لەشدا:
ئازارى ماسولکەکان
ئەگەر بێ هیچ ماندووبوونێک ئازارى ماسولکەکانت هەبوو ئەوا بزانە کە لەشت پێویستى بە ڤیتامین D یە.
کێشە لە بینایدا بە شەو
کەمى ڤیتامین A دەبێتە هۆى ئەم کێشەیە.
درەنگکەوتنى کاردانەوە
نەبوونى کاردانەوەى گونجاو لە کاتى خۆیدا نیشانەیە بە کەمى چەندان جۆر ڤیتامین، ئاماژەیە بەوەى لەش و مێشک ڕەفتارەکان درەنگ دەگەیەنێت بە یەکتر.
کەمى ئازارى برین
ئەگەر بۆ ماوەیەکى زۆر برینداربووبوویت، بەڵام دواتر پێت زانى ئەوا ڤیتامین C کەمە.
دڵتەنگى
هەمیشە دڵتەنگى و خەمۆکى نیشانەیە بە کەمى ڤیتامین B1.


بۆنى ناخۆشى دەم
ئەگەر گرنگى بە پاکوخاوێنى ددانت دەدەیت، بەڵام هەر بۆنێکى ناخۆشى هەیە ئەوا بزانە کە چەند جۆرێک ڤیتامینت پێویستە.
سڕبوونى جەستە
بە تایبەت قاچەکان نیشانەیە بە کەمى ڤیتامین B12 .

 

سایتی کانالی NRT