• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 197
  • پێنج شەممه 7/5/1395
  • رۆژژمێر :

چوار هەڵەی باو، تەمەنی پاتری مۆبایلەكەت كورت دەكات


لەگەڵ بەرەوپێشچوونی مۆبایل و زیادبوونی تایبەتمەندییەکانی ناوەوەی، پاتری مۆبایل بووە بە بەشێکی سەرەکی و زانینی شێوازی تەندروست بۆ بارگاویکردنەوە، کلیلی پاراستن و درێژکردنی تەمەنی پاتری مۆبایلە.
 
لەکاتی بارگاویکردنی مۆبایلەکانماندا ئەنجامی دەدەین و دەبنەهۆی تێکچوون و کورتکردنی تەمەنی پاتریەکەی، هەڵەکانیش ئەمانەن:

- وازهێنان لە مۆبایل دوای تەواوبوونی بارگاویەکەی، بەتایبەت جێهێشتنی مۆبایل لەسەر شەحن لە شەواندا تاکو بەیانی.

- تاوەکو 100% پاتری مۆبایلەکەت بارگاوی مەکە، چونکە پاتری مۆبایل لە مادەی تیبتیۆم دروستکراوە کە پێویستی بە 100% بارگاویکردن نییە،  چونکە ڤۆڵتیە بەرزەکان کاریگەری نەرێنیان لەسەر پاتری دەبێت.

- دەتواینت هەر کاتێ لە 10%ی شەحنی مۆبایلەکەت دابەزی، جارێکی دیکە بارگاوی بکەیتەوە، بۆنمونە ئەگەر لە 85% بوو وەکارت پێکرد و گەیشتە 75%، ئەوا دەتوانیت جارێکی دیکە بیخەیتەوە سەر بارگاویکەرەکە.

- لەکاتی بارگاویکردنی مۆایلەکەتدا، مۆبایلەکەت لە سەر هیچ ئامێرێکی تر دامەنێ، چونکە پاتری زۆر هەستیارە و ئەگەری هەیە زوو گەرم ببێت.

 

 سایتی دواڕۆژ