• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 52
  • سێ شەممه 12/5/1395
  • رۆژژمێر :

چەند زانیارییەکى سەرسوڕهێنەر لە بارەى دڵتانەوە

 


نوێترین زانیارى لەبارەى دڵەوە کە بەشى توێژینەى نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە دڵ بە ناوى  " clevelandclinic" لە وڵاتى ئەمریکا ئەنجامى داوە کە  نەخۆشخانەیەکى ناسراو و ئاست بەرزە لەو وڵاتەدا ، چەند زانیارییەکى نوێى لەبارەى دڵەوە ئاشکرا کردووە.


زانیاریەکانى نێو توێژینەوەکە سەرنجڕاکێشن و لە یەکێکیاندا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو کەسانەى ئاستى زانیارى و خوێندەوارى ڕاستەقینەیان بەرزە ئەگەرى تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانى دڵ کەمترە؛ ئەمەش بڕوانامە ناگرێتەوە چونکە باسی لە زانیارى و زانستى ڕاستەقینە دەکات و زیاتر مەبەستى ئەو کەسانەیە کە زۆرتر دەخوێننەوە.
توێژینەکە چەند زانیارییەکى تر دەخاتەروو کە بریتین لە:


*  جێى خۆیەتى ئاماژەش بەوە بدرێت کە کوردەوارى شادی و کەیف خۆشیان بە دڵخۆشی ناوبردووە، ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەى توێژینەوەکە دڵخۆشی دەبێتە هۆى تەندروستى دڵ.
 *  توێژینەوەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە زۆربەى جار جەڵتەى دڵ لەو کەسانەدا ڕوودەدات کە لە بۆنەکاندا بەشدارن بە تایبەتى ئاهەنگەکانى سەرى ساڵ.
* بەرنامەى خۆراکى کەسەکە کاریگەرى تەواوى لەسەر تەندروستى دڵ هەیە و ئەو کەسانەى لە بەرنامەى خۆراکیاندا پشت بە رووەک دەبەستن تەندروستى دڵیان باشترە.


* ئەو کەسانەى کە وەرزش دەکەن بە دڵنیاییەوە خاوەنى تەندروستیەکى تەواون و دڵیش لەم بوارەدا پشکى شێرى بەردەکەوێت.
* دڵى مرۆڤ رۆژانە ١٠٠ هەزار جار لێدەدات.
* شێرپەنجەى دڵ زۆر دەگمەنە چونکە دابەشبوونى خانەکانى دڵ بەمەبەستى زۆر بوون لە ساڵەکانى سەرەتاى تەمەنى مرۆڤدا دەوەستێت.
* نەخۆشیەکانى دڵ گەورەترین مەترسین کە تەندروستى گشتى جەستەى مرۆڤ دەخەنە مەترسیەوە.

 

سایتی کانالی ئین ئار تی