• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 99
  • سێ شەممه 12/5/1395
  • رۆژژمێر :

ژەمى بەیانیانى تەندرووست و گونجاو بۆ منداڵەکەت
 


ئەگەر هەمیشە دەتەوێت دڵنیا ببیتەوە لەوەى باشترین و تەندروستترین خۆراکەکان بۆ منداڵەکەت ئامادە بکەیت، ئەوا سەرەتا دەبێت لە ژەمى بەیانییەوە دەستپێبکەیت.
ژەمى بەیانیان سەرەکییە بۆ دەستەبەکردنى وزە لە دواى چەند کاتژمێرێک خەوتن کە تێیدا ڕێژەى شەکر دابەزیوە. هەروەها ژەمى بەیانیان دەبێت ئەو ماددە پێویستانەى تێدابێت کە سەرەکین بۆ گەشەکردنى لەش و مێشکى منداڵ.


ئەو منداڵانەى نانى بەیانى ناخۆن سەختتر دەتوانن تەرکیز بکەن و لە خوێندنیشدا دوادەکەون، جگە لەوەش بارى دەروونیان تێکدەچێت و زوو توڕە دەبن.
پێویستترین ماددەکان لە ژەمى بەیانیاندا بۆ منداڵان:
- نیشاستەکان: وا باشترە نیشاستە چڕەکانى وەک نانى بۆر و شۆفانبێت.
- شیرەمەنییەکان: باشترینیان پەرداخێک شیرە و ئەگەر منداڵەکە شیرى نەخواردەوە ئەوا یەکێک لە بەرهەمەکانى شیری پێ بدە وەک جێگرەوەیەک.
- سەوزە و میوە: دەکرێت میوەیەک یان سەوزەیەک بۆ ژەمى بەیانیان زیاد بکەیت وەک موز یان سێو، ئەو منداڵانەشى حەزیان بە میوە نییە دەکرێت پارچەیەک خەیار، تەماتە یان کاهوویان بۆ بخەنە ناو لەفەکانیانەوە.


منداڵان لە ژەمى بەیانیاندا دەبێت دووربکەونەوە لە شەکر و شیرینى، چونکە ئەو وزەیەى بە لەشى دەبەخشن زۆر نامێنێتەوە. ئەگەر منداڵەکەشت درەنگ خەبەرى بوویەوە ئەوا دەکرێت میوە یان لەفەیەکى بدەیتێ بۆئەوەى تا کاتى نیوەڕۆ وزەى پێویستى پێ بێت.