پێنج هەنگاو تا خێراتر ڕاکردن ئەنجام بدەیت
وەرزشکردن یەکێکە لە چالاکییە بەسوودەکان بۆ لەش و پێویستە هەموو مرۆڤێک ئەنجامی بدات لەپێناو مانەوەی تەندروستی لەشی خۆیدا بۆ بوونی لەش و لارێکی ڕێک.
ڕاکردن جۆرێکە لە وەرزش و بەشێکی زۆری مرۆڤەکان ڕۆژانە ئەنجامی دەدەن و پێویستی بە وزە و توانایەکی زۆرە بۆ ئەوەی بتوانیت بۆ ماوەیەکی گونجاو ڕابکەیت و خاو نەبیتەوە.
ئەگەر تۆش یەکێکیت لەو کەسانەی ڕاکردن ئەنجام دەدەیت ڕۆژانە، ئەوا هەوڵبدە ئەم ڕێنماییانە لەبیرنەکەیت.
1-هەرگیز خێرا بە ڕاکردن دەستپێمەکە، لەسەرەتادا هەندێک وەرزشی تایبەت وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەنجامی بدە یان بە هێواشی ڕێبکە تا کەمێک گیانت گەرم دەبێت.
2-لەدوای سێ کاتژمێر لە نانخواردن ئینجا ڕاکردن ئەنجام بدە، چونکە پێویستی بە وزە و هێزێکی زۆرە نابێت برسی بیت و نابێت تێریش بیت.
3-ئاوێکی زۆر بخۆ پێش وەرزش یان کاتی پشوودان، جگەلەوەش لەکاتی ڕاکردندا لەگەڵ خۆتدا کەمێک ئاوی ساردت با پێ بێت لەکاتی ڕاکردنەکەدا کەم کەم دەمتی پێ تەڕ بکە و بیخۆ.
4-لەپێکردنی کالەی تایبەت و گونجاو بە ڕاکردن، بۆ ئەوەی هەست بە بێزاری نەکەیت و پێیەکانت بریندار نەکات.
5-پۆشاکی تایبەت بە وەرزشکردن بپۆشە، واتە قوماشی نەرم و ئیسراحەت، بۆ ئەوەی نەبێتەهۆی هەڵمژینی ئارەقەکە و دواتر پێست تووشی نەخۆشی و هەستیاری نەکات.
سایتی خەندان