له‌ناو بردنی زیکا به مێشووله‌ی زیکا
زانایانی ئه‌مریکایی ڕایانگه‌یاند که نه‌وه‌یه‌کی مێشووله‌ی چاکسازی کراوی ژێنتیکیان بۆ به‌رنگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی وایرۆسی زیکا به‌کار هێناوه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بڵاو بوونه‌وی وایرۆسی زیکا له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی فلۆریدای ئه‌مریکا نیگه‌رانی زۆری به دواوه بووه چون شاره‌زایان ڕایانگه‌یاندووه که بڵاو بوونه‌وه‌ی وایرۆسی زیکا سه‌رچاوه‌یی ناخۆیی بووه و هیچ په‌یه‌وه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه که ریۆدۆژانیرۆی بڕازیله نییه.
ئێسته گرووپێک له زانایان له ئه‌مریکا ستراتیژییه‌کی نوێیان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م وایرۆسه له به‌ر چاو گرتووه، له‌م پڕۆژه‌دا له مێشووله چاکسازی کراوه ژێنێتیکییه‌کان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی وایرۆسی زیکا که‌ڵک ده‌بریت.
ڕێکخراوی خوارده‌مه‌نی و ده‌وایی ئه‌مریکا (FDA) پشتیوانی خۆیی له‌م هه‌وڵانه ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که له چه‌ند مانگ پێش ئێستاوه قسه و گومانه‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌م پڕۆژه زیادی کرد بوو، له‌م ماوه‌شدا به ده‌یان وتار له ڕه‌تکردنه‌وه قبووڵ کردنی ئه‌م پڕۆژه‌دا نووسراوه.
ئه‌م ستراتیژییه نوێیه له لایه‌ن کۆمپانیای ژین-ته‌کنۆلۆژیای Oxitecوه خراوه‌ته به‌رده‌ست و له میانه‌ی ئه‌م پشکنینانه‌دا به هه‌زاران مێشووله‌ی نێریان چاکسازی ژێنێتیکی Aedes Aegypti کردووه و له‌و ناوچانه‌ی که زیکا زاوزێ ده‌کات، به‌ره‌ڵا کردووه.
ئه‌و مێشوولانه‌ی که دوای چاکسازی ژێنێتیکی ئازاد کراون جۆره ژێنێکیان له‌گه‌ڵه که تووی ئه‌و مێشووله مێینانه‌ی که هه‌ڵگری وایرۆسی زیکان له ئه‌ندامی مێشوولهکهدا له کار ده‌خه‌ن.
ئێسته شاره‌زایان هیوادارن که ئه‌م ڕێگه چاره نوێیه بۆ کۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌و مێشوولانه به‌کار بێت که له جیهاندا ده‌خولێنه‌وه و وایرۆسی زیکایان له‌گه‌ڵه.