• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 196
  • سێ شەممه 26/5/1395
  • رۆژژمێر :

 چۆنیەتی سپیکردنەوەى ددان


هەمووان هەویرى ددان بەکاردەهێن تا ببنە خاوەن ددانێکى جوان و سپى و تەندرووست، بەڵام چوار خۆراک نهێنى مانەوەى ددانەکانتن بە تەندرووستى و سپیەتى.

هەندێک جار بەرهەمە سرووشتییەکان زۆر باشتر کار دەکەن وەک لە ماددە کیمیاییەکان  و هیچ زیانێکیشیان نییە، بۆیە دەبنە هۆى سپیبوونەوەى ددان.

١- گێزەر

ڕێژەیەکى زۆر ئاوى تێدایە، ئەمەش واى  لێدەکات بەسوودبێت بۆ سپیکردنەوەى ددان. گێزەر وا لە دەم دەکات لیکێکى زیاتر دەربکات و ئەمەش ددان پاکدەکاتەوە لە پاشماوەى خۆراک کە لە بەینى ددانەکاندا دەمێننەوە.


٢- شلیک

شلیک چەندان سوودى جیاوازى هەیە، یەکێکیش لەو سوودانە سپیکردنەوەى ددانە. ڕێژەیەکى زۆر ترشى مالیکى تێدایە کە پەڵەکانى سەر ددان لادەبات کە بەهۆى خواردنە چەورەکانەوە درووستدەبن. ڕێژەیەکى باش دژە ئۆکسانى تێدایە ددان دەپارێزێت لە پەڵە و بەکتریا.

٣- ماست

بەهۆى تێکچوونى میناوە ددان سپیەتى لەدەست دەدات، ئەو کالسیۆم و فسفۆرەى لە ماستدا هەیە یارمەتى بەهێزبوونى چینى میناى ددان دەدات، ئەمەش دەبێتە پاراستنى سپیەتى ددان.


٤- ئەنەناس

ئەنەناس برۆمینى تێدایە کە دژە هەوکردنە، ئەمەش واى لێدەکات باشترینبێت بۆ پاراستنى پاکى ددان. ئەنەناس مانەوەى بەکتریاکان لەسەر دەم ناهێڵێت و کار دەکاتە سەر دەرکەوتنى پەڵە و پیسى.