• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 142
  • پێنج شەممه 28/5/1395
  • رۆژژمێر :

پارێزگاری کردن  لە ژیانی هاوبەشیەکەت

 

ناکۆکی و گرفتی نێوان هاوسەر و خێزان کارێکی ئاسایی و سروشتیە، هەموو هاوسەرێک بەو قۆناغانەدا تێپەڕدەبێت، بەڵام دەکرێت سنوورێک هەبێت یاخود ڕێگایەک هەبێت بۆئەوەی کێشە و گرفتەکان گەورە نەبن و بگاتە ئاستێکی ناخۆش و گەورە.

بەپێچەوانەوە پەیوەندی خێزان پتەو و بەهێز دەبێت، ئەگەر چارەسەری کێشەکان بکرێت دوور لە بڕیاڕدانی پەلە و دوودڵی و زۆر ڕەفتاری دیکە.

بۆ ئەوەی لەکاتی گیروگرفت و ناکۆکیەکاندا بە ئاسانی کێشەکانت چارەسەر بکەیت و نەگەیتە ئاستی جیابوونەوە، پێویستە ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەیت.

هەرگیز بڕیار مەدە کاتێک تۆ تووشی دڵەڕاوکێ و توڕەییەکی زۆر دەبیت، چونکە ئەو بڕیاڕانە هەڵەن و پەشیمانی لەدوایە و ڕەنگە کاردانەوەی خراپی لێبکەوێتەوە، بەپێچەوانەوە لەپێشدا هەوڵبدە هێور بیتەوە هەندێک پرسیار دروستبکەیت و بەدوای هۆکارەکانیدا بگەڕێیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت پاشان بڕیاڕ بدە.

هەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت و ناتوانیت مێشک ئارام بکەیتەوە و زیاتر توڕە دەبیت و ناتوانیت زاڵبیت بەسەر کاروبارەکاندا، ئەمە کاریگەری سلبیی دەبێت، ئەگەر هەر بڕیارێک لەدوای بدەیت پەشیمانی لەدوا دەبێت، هەر بۆیە پێویستە پشو و مۆڵەت وەربگریت لە کارەکەت یاخود بچۆرە شوێنە گەشتیاریەکان تا هێور بیتەوە بڕیاڕی ڕاست بدەیت.

هەرگیز ڕێگە مەدەن کەسانی دیکە بێتە نێو ناکۆکیەکانتانەوە، بەڵام لەکاتی زۆر پێویستدا ئاساییە تەنها یەک کەس بەمەرجێک توانای چارەسەری هەبێت پرس و ڕای پێبکەیت و بتوانێت ڕێنمایی ڕاست نیشانبدات، باشترە ئەگەر پزیشک یان توێژەری دەروونی و کۆمەڵایەتی بێت.

کاتێک ئارامدەبیتەوە دەتوانیت گفتوگۆ بکەیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بەشێوازێکی ڕاستگۆیانە لەسەرخۆ هەستەکانت دەربڕە، بەڵام کەسایەتی خۆت مەدە بەدەستەوە هەوڵبدە ڕێبکەون، چونکە جیابوونەوە تاکە چارەسەر نییە، دەکرێت گۆڕینی ئادابی قسەکردنی کێشەکان چارەسەر بکات.

 

خەندان لایف