سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی زەیتی زەیتوون
زەیتی زەیتوون یەكێكە لە زەیتە بەسوودەكان بۆ تەندروستی مرۆڤ و ئێستا بەكارهێنانی ئەم زەیتە ڕووی لە زیادبوون كردوە ، ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا هاوسەنگ دەكات و ڕێگری دەكات لە ڕەق بوونی خوین بەرەكان ، لەڕێی ئەم بابەتەوە دەتوانیت بە گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی ئەم زەیتە بۆ پێستت ئاشنا ببیت .
1- ئەگەر پێستی ڕوخسارت وشكە ئەوە دەتوانیت سوود لە زەیتی زەیتوون وەربگریت بۆ شێداركردنەوەی پێستت بێ ئەوەی ئەم زەیتە هیچ زیانێكی لاوەكی بە پێستت بگەیەنێت .
2- دوو كەوچك زەیتی زەیتوون تێكەڵاوی چەند دڵۆپێك لە ئاوی لیمۆ بكە و ڕۆژانە ئەم گیراوەیە بدە لە پێستی ڕوخسارت ، ئەمە ڕێگری دەكات لە چرچ بوونی ڕوخسار و پێست بە گەشاوەی دەهێڵێتەوە .
3- ئەو كەسانەی كێشەی وشكبونەوە و قڵیشانی لێوەكانی هەیە ئەوە دەتوانن زەیتی زەیتوون بۆ شێداركردنەوەی لێویان بەكاربهێنن .
4- پارچەیەك لۆكە بە زەیتی زەیتوون چەوربكە و بیهێنە بە پێستی ژێر چاوەكانتدا ، ئەمە پێستی ژێر چاوەكانت لە چرچ بوون دەپارێزێت و بەشێداری دەیهێڵێتەوە .
5- دەكرێت زەیتی زەیتوون بۆ چارەسەری ئەو پێستە بەكاربهێنرێت كە بە هۆی تیشكی خۆرەوە سوتاوە و جگە لەوەش پێست دەپارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجە .
6- بۆ ڕزگاربوون و لێكردنەوەی پێستی مردوو دەتوانیت كەمێك خوێ تێكەڵاوی زەیتی زەیتوون بكەیت و بەم پێكهاتەیە مەساج بە پێستت بكەیت و ماوەی 10 خولەك ئەم گیراوەیە بە پێستتەوە بیهێڵیتەوە و دواتر ئاوی سارد بكە بەو شوێنەی پێستتدا كە ئەم گیراوەیەت پیادا كردوە بۆ ئەوەی كونیلەكانی پێستت دابخرێتەوە .
بۆ ئەو كەسانەی پێستیان هەستیارە نابێت بەهیچ شێوەیەك هیچ پێكهاتەیەك بۆ ڕوخساریان بەكاربهێنن بێ ئەوەی پرس بە پزیشكی تایبەتیان بكەن بۆ ئەوەی پێستیان توشی هەستیاری نەبێت .
سەرچاوە:وێستگە ستایل