باشترین خۆراک بۆ هەوکردنی ئێسک و جومگەکان
بەشێک لە مرۆڤەکان ئێسک و جومگه‌كانیان توشی هه‌وكردن دەبێت، پێویستە لەلایەن پزیشکەوە چارەسەر دیاری‌بکرێت پێش هەموو کارێک له‌هه‌مانكاتدا پێویست به پارێزگاری كردن له خۆت هه‌یه له ڕێی ژه‌مه خۆراكی ته‌ندروسته‌وه تا هەنگاو بە هەنگاو باشتر بیت، چونكه ئه‌و هه‌وكردنه ئازارت ده‌دات و ناتوانی رۆژانه وه‌ك پێشتر بجوڵێیت و چالاکی ئەنجام بدەیت.
به‌هارات و خواردنه گیاییه‌کان
ئه‌م خۆراكانه پێویسته رۆژانه بخورێت له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراکیەکاندا، وەک سیر، پیاز، بیبه‌ر جا چ سور بێت یان سه‌وز یان تون، زه‌نجه‌فیل، دارچینی.
چه‌وریه باشه‌كان
ئه‌و خواردنانه‌ی چه‌وریان تێدایه بەڵام چەوریەکانیان بەسوودە بۆ هه‌وكردنی جومگه و لەش، وەک له فسته‌ق و گازۆ، گوڵه به‌ڕۆژه و تۆوی كونجی و كه‌تان لەگەڵ به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون له خواردنی رۆژانه‌دا.
خۆراك به‌خشه گرنگه‌كان
هەوکردنی جومگەکان پێویستی به خواردنی ڤیتامین(b12-d3) هه‌یه، چونكه زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری ئەم نەخۆشیە و ده‌توانیت له پزیشكی تایبه‌تی بپرسی تا سه‌رجه‌م ئه‌و جۆره ڤیتامیتانه‌ت پێ بڵێت كه سوود پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
بەڵام پێویستە ئاگاداری ئه‌و خواردنانی ئەو خۆراکانە بیت کە زیانی بۆ ئەم نەخۆشیە هەیە، خواردنه سپیه‌كان وه‌ك سپێنه‌ی هێلكه و شه‌كری سپی و خوێ به‌ڵام هه‌وڵبده خوێی به‌رده‌ڵان یان ده‌ریای به‌كاربێنیت له‌بری خوێی سپی.
هه‌وڵبده لە خواردنه ترشه‌كان وەک ته‌ماته و لیمۆ دوركه‌وه‌ره‌وه، چونكه خواردنه ترشه‌كان هۆكارن بۆ نه‌هێشتنی ڤیتامین سی هه‌ر بۆیه زۆر پێویست ئاگاداری جۆری ڤیتامینه به‌سووده‌كان بیت بۆ هه‌وكردنی جومگه.
سایتی خه‌ندان