سوودەکانى سرکەى خورما بۆ تەندروستى مرۆڤ
خورما وەک یەکێک لە خۆراکەکان جگە لەوەى خۆی چەندان سوودى بۆ جەستە و تەندروستى هەیە و کاتێکیش دەبێتە کەرستەیەک بۆ دروستکردنى خۆراکێکى تر سوودى تایبەت تریشى دەبێت.
سرکەى خورما جۆرێکە لە سرکە بە شێوازێکى تایبەت لە خورماوە بەرهەمدەهێنرێت و لە رووى و تەندروستى و خۆراکەوە بەهاى بە بایەخى هەیە و دەوڵەمەندە بە ترشى ستیک، تاتاریک و دژە هەوکردنێکى سروشتیە کە بە هۆیانەوە کۆمەڵێک گرفتى تەندروستى جەستە چارەسەر دەبن.
سرکەى خورما بە گشتى ئەم سوودانەى بۆ تەندروستى جەستە هەیە.
* بڕێکى زۆر لە مادەى "ئەلبومین" تێدایە کە هاوکارى کردارى هەرسکردنى گەدە دەدات.
* سرکەى خورما رێگرى لە چەند جۆرێکى شیرپەنجەى ئەندامە جیاوازەکانى جەستە دەگرێت.
* سرکە بۆ ئەو کەسانەى دەیاەنەوێت کێشیان دابەزێنن بەسوودە.
* سرکە بۆ پاکژکردنەوەى ناودەم و ددان و نەهێشتنى بۆنى ناودەم بەسوودە و لیک زۆرتر دەکات.
* بە هۆى دەوڵەمەندى بە مادەى دژە هەوکردنەوە جەستە بە تایبەتى ئەو شوێنانەى کە بە زۆرى دوچارى هەوکردن دەبنەوە دەپارێزێت بە تایبەتى جومگەکان.
پسپۆرانى تەندروستى و خۆراکیش زیاتر جەخت لەو سرکەیە دەکەنەوە کە لە خورماى فرێش دروستکرا بێت و لە لایەن کەسەکە خۆیەوە چونکە ئەو سرکەیەى کە لە مارکێتەکاندا هەیە و لە کارگەکاندا دروستکراوە کۆمەلێک مادەى پارێزەرى تێکراوە کە لە بەها خۆراکیەکەى کەم دەکەنەوە.
سایتی کانالی ئین ئار تی