• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 175
  • دوو شەممه 8/6/1395
  • رۆژژمێر :

ئاشکرا بوونی زیانێکی نۆی لە مۆبایل لەسەر منداڵان

 

مۆبایل یەکێکە لەھۆیەکانی پەیوەندیی بەڵام ئەگەر نەزانرێت چۆن بەکاردێت زیانی زیاتر دەبێ لەسوودەکانی.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی توێژینەوەکانی شێرپەنجە سەر بەرێکخراوی تەندروستی جیھانی دەرکەوتوە کەبەکارھێنانی مۆبایل کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر مرۆڤ بەھۆی تیشکاوەرییەوە.
بەپێی پۆلێنەکە جۆری ٢ بی کاریگەری شەپۆلە بێ وایەرەکان دەردەخات لەسەر شێرپەنجەی مێشک.
لەوبارەیەوە دکتۆر جۆناسان سامیت لەزانکۆی باشوری کالیفۆرنیا لەئەمریکا رایگەیاندوە کەپەیوەندییەکمان بەدی کردوە لەنێوانی شێرپەنجە و بەکارھێنانی مۆبایلدا، ئەم کاریگەرییە زیاتر لەسەر منداڵان و گەنجان زیاترە و توشی شێرپەنجە و دروستبونی وەرەمی دەکات، بەتایبەت ئەوانەی خوار تەمەنی ٤ بۆ ٥ ساڵانن.
ھاوکات بۆ ژنانی دووگیانیش مەترسیدارە و بۆ منداڵان مۆبایل ئەم کاریگەرییەی دەبێ:
٨٠% زیاتر توشی بارگرانی دەکات لەھەڵسوکەوتی خراپ، ٢٥% گرفتی جوڵە،
شارەزایانی بواری تەندروستی ھۆشداری دەدەن:
-کەمنداڵان ئەگەر زۆر پێویست نەبێ نابێ مۆبایل یان ئامێری بێ وایەر بەکاربھێنن.
-ئەگەر تۆ دووگیانی ھەوڵ بدە زۆربەی کات مۆبایلەکەت کوژراوە بێت.
-ھەوڵ بدە لەرێی ئامێرەکانی تری وەک کۆمپیوتەرەوە بەسکایب یان بەڤایبەر پەیوەندی بکەیت بۆ رزگاربون لەکاریگەری خراپی شەپۆلەکان.
مۆبایل لەژووری نوستن دامەنێ ھەوڵ بدە دوور بێت لەخۆتەوە بەرێژەی سێ ژوور دوورتر.

 

 

تۆڕی هەواڵی سلێمانی