خواردنەوەیەكی جادووی بۆ دابەزاندنی كێشی زیاددە
ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی كێشەی چەوری زیاددەی جەستەت هەیە دەتوانیت سوود لەم خواردنەوەیە وەربگریت بۆ دابەزاندنی كێشت .
پێگەی ((santeplusmag ) چۆنیەتی ئامادەكردنی جۆرێك خواردنەوەی ئاشكرا كردوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا كاریگەریەكانی دەردەكەوێت لەسەر جەستە لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لە ماوەی خواردنەوەی ئەم خواردنەوەیەدا ڕژێمێكی خۆراكی تەندروست بخۆیت و وەرزش بكەیت و دوور بكەویتەوە لە خواردنی خۆراكە چەور و خێراكان ، ئەم گیراوەیە ژەهری ناو جەستە دەكاتە دەرەوە و زۆر بەسوودە .
ئەوەی پێویستت دەبێت بۆ دروستكردنی ئەم گیراوەیە بریتیە لە :
- پێنج كەوچك كەرەوزی ووردكراو
- یەك لیتر ئاو
هەنگاوەكانی ئامادەكردن :
- ئاوەكە گەرم بكە و كەرەوزە ووردكراوەكەی تێبكە و ماوەی 20 خولەك دایبنێ پێش ئەوەی بیخۆیتەوە ، دوای ئەوەی ساردبۆوە دەتوانیت بیخۆیتەوە .
- كەرەوز پێكهاتەی " apiol، " تیادایە كە جۆرێكە لە دژە ئۆكسێنەر و جگە لەوەش ئەم خواردنەوەیە چارەسەری هەوكردنی ڕێڕەوی میز و گورچیلەكان دەكات .
سەرچاوە:الان-وێستگە ستایل