چۆن مرۆڤ توشی خەمۆکی دەبێ؟
خەمۆكی یەكێكە لەو حاڵەتە دەرونیانەی توشی مرۆڤ دەبێت و هەموو كەسێك ئەگەری ئەم حاڵەتەی تیادا هەیە، لە ڕاستیدا ڕۆژێك پێش دەركەوتنی حاڵەتی خەمۆكی مرۆڤ هەست بە هیچ ناكات و ئەو كاتەش ئەم حاڵەتانەت تیادا دەردەكەوێت ئەوە مانای وایە توشی خەمۆكی بویت و پێویستە خۆت یەكەم یارمەتیدەری خۆت بیت بۆ ئەوەی لەم دۆخە بێیتە دەرەوە و ئەگەر نەتوانی ئەمەش بكەیت ئەوە هەوڵبدە سوود وەربگریت لە یارمەنی كەسانی دەوروبەرت یان سەردانی پزیشكی دەرونی بكەیت بۆ ئەوەی لەم حاڵەتە بێیتە دەرەوە .
نیشانەكانی كەسی خەمۆك :
- هەستكردن بە ئازاری جەستەی و دەرونی ، یەكێكە لە نیشانەكانی خەمۆكی .
- زۆربەی ئەو كەسانەی توشی خەمۆكی دەبن بە درێژای شەو خەویان لێدەكەوێت .
- بیرچونەوە بەتایبەت لەناو هەرزەكارەكاندا یەكێكە لە نبشانەكانی خەمۆكی .
- هەست بە تاوان دەكات بۆ ئەو بابەتانەش كە پەیوەندی بەوەوە نیە لە بنەڕەتدا و ئەو هیچ دەسەڵاتێكی لە ئەنجامدان و ئەنجام نەدانی ئەو كارەدا نەبوە .
- بەردەوام ئارەزووی ئەوە دەكات كە پێویستی بەوەیە هاوڕێی و كەسە نزیكەكانی ببینێت .
- كەسی خەمۆك زۆركات خۆی بەكاركردنەوە سەرقاڵ دەكات بۆ ئەوەی ئازارەكانی دەرونی خۆی بیر بچێتەوە .
- زۆركات وا بیر دەكەنەوە كە بونی ئەوان زیایەیە و ئارەزووی ئەوە دەكەن لە ژیاندا نەبونایە ئەگەر بیر لەوەش نەكەنەوە خۆیان لەناو ببەن ئەوە مانای ئەوە ناگەیەنێت زۆر بەختەوەر و خۆشحاڵن .
سەرچاوە:وێستگە ستایل