• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 164
  • پێنج شەممه 11/6/1395
  • رۆژژمێر :

ئامێزی شیر و هەنگوین؛چارەسەرێک  بۆ کەمخەویی

 

سوودەکانی تێکەڵکردنی هەنگوین و شیر خۆی لە سوودگەیاندن بە تەندروستی پێست و زیادکردنی توانای خۆگری (لیاقە) ی مرۆڤدا دەبینێتەوە.

 

تەندروستی پێست

هەردوو شیر و هەنگوین چەند مادەیەکیان تێدایە کە دەبێتە هۆی لە ناوبردنی هەندێک جۆری بەکتریای زیانبەخش. تایبەتمەندییە باشەکانی ئەو دوو خواردنە زیاتر دەبێت کاتێک بەیەکەوە دەخورێن, هەر بۆیە ئەم تێکەڵەیە لە رێگەی مادەکانی ناوییەوە دەبێتە هۆی گەشانەوەی پێست و سوودگەیاندن بە تەندروستی پێست.

هەرسکردن

هەنگوین چەندین مادەی لە خۆگرتووە کە دەبنە هۆی زیادکردنی بەکتریا سوودبەخشەکانی ناو ریخۆڵەی مرۆڤ، شیر رێژەیەکی زۆر لەو بەکتریا سوودبەخشانەی تێدایە، هەر بۆیە تێکەڵکردنی لەگەڵ هەنگوین سوود بە کرداری هەرس دەگەیەنێت.

توانای خۆگرتن (لیاقە)

شیر دەوڵەمەدنە بە پرۆتین و هەنگوینیش دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات، تێکەڵکردنی ئەم دووانە بڕێکی زۆر لە ووزەی پێویست بە جەستەی مرۆڤ دەبەخشێت و دەبێتە هۆی خێراترکردنی مێتابۆلیزمی جەستە.

کەمخەویی

شیر و هەنگوین هەر لە کۆنەوە وەک چارەسەرێک بەکارهێنراون بۆ کەمخەویی. هەنگوین خواردنێکی پڕ لە شەکرە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەییەکی کۆنترۆڵکراو لە بڕی ئینسولینی دەردراو لە لەشدا، کە لە هەمانکاتدا دەبێتە هۆی دەردانی تریپتۆفان بۆ ناو مێشک کە دەبێتە هۆی خەولێکەوتن.

 

 

 

س?رچاوه : سايتي خ?ندان