• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 77
  • پێنج شەممه 11/6/1395
  • رۆژژمێر :

پێنج هەنگاو بۆ گەیشتن بەبەختەوەری


چەندین توێژینەوەی بواری دەرونی لەسەر ئەو بابەتەن  چۆن مرۆڤ دەتوانێت خۆی بەختەوەر بێت .پێنج هەنگاوی دیاری بۆ ئەوەی مرۆڤ بتواتێت بگات بە بەختەوەری  بۆ ئەوەش دەتوانرێت سوود لەم پێنج هەنگاوە وەربگیرێت .

 

1- پێش ئەوەی پەشیمان ببیتەوە ئەو شتەی مەبەستە تاقیبكەرەوە ، ڕەنگە هەندێكجار چەند شتێكی ساددە خۆشحاڵ بۆ مرۆڤ بهێنێت ، پێش ئەوەی كاتەكانی تەمەنت بڕوات ئەوە چێژ لە ساتەكانی تەمەنت وەربگرە بەڵام بێئەوەی كێشە بۆ خۆت و هیچ كەسێكی دیكە دروست بكەیت.

 

2- یەكێك لە هەنگاوەكان بۆ گەیشتن بە بەختەوەری ئەوەی بزە و خەندە لە لێوەكانت نەبڕێت و هەوڵبدە زۆرترین كات بە گەشاوەی دەربكەویت لەناو ئەو كەسانەی مامەڵەیان لەگەڵ دەكەیت ، ئەمە جگە لەوەی تۆ خۆشەویست دەكات لەناو خەڵكدا لە هەمان كاتدا بەختەوەری بۆ ناخت دەهێنێت .

 

3- بەدەستهێنانی بەختەوەری بخەرە ناو لیستی تایبەتمەندیەكانی ژیانت هەوڵبدە تەنها یەك چركەش لێت نەڕوات و تۆ چێژت لەم ژیانە نەبینیبێت بۆ ئەوەش دەتوانیت زۆرترین كاتەكانت لەگەڵ ئەو كەسانە بەسەر ببەیت كە هەست بەبەختەوەری و خۆشحاڵی دەكەیت لەگەڵیاندا .

 

4- بۆ ئەوەی خۆشحاڵ و ئاسوودە بیت بەردەوام سوپاس گوزاری خودا و ئەو كەسانە ببە كە چاكەت لەگەڵ دەكەن .

 

5- ئەو كەسانەی بەدوای بەختەوەری و ڕێگاكانی دەستكەوتنی بەختەوەریدا دەگەڕێن دەتوانن ڕێگاكانی سەركەوتن لە ژیانیاندا بدۆزنەوە ، ئێستاش تۆ دەتوانیت ئەوە بكەیت و بگەڕێیت بەدوای ڕێگەكانی خۆشبەختی بۆ ژیانت بۆ ئەوەی سەركەوتوو بیت .

 

سەرچاوە: وێستگە ستایل