• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 223
  • پێنج شەممه 11/6/1395
  • رۆژژمێر :

بۆ چی دەست و پەنجەکانم زۆر سارد دەبین؟

هەندێك كەس بەردەوام هەست بە ساردی دەستەكانیان دەكەن ، ئەمانە چەند هۆكارێكن بۆ ئەم بابەتە .

 

1- كەم خوێنی : ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە واتە خڕۆكە سورەكانی خوێن بە بڕی پێویست نیە و بەمەش ئۆكسجینی پێویست ناگات بە شانەكانی لەش ، بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتەش پێویستە بەردەوام خواردن و خواردنەوەی پڕ بەها بخورێت .

2- نەخۆشی شەكرە : ئەو كەسانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە ئەوە كێشەی ساردی دەست و پەنجەكانیان هەیە ، ئەو كەسانەی توشی هەر جۆرێك لە جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە ببن مانای وایە ئاستی شەكری گلوكۆز لە خوێنیاندا سروشتی نیە .

3- لاوازی بەرگری لەش و توشبوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزمە یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی سڕ بوون و ساردبونەوەی دەست و پەنجە ، ئەم نەخۆشیە كار دەكاتە سەر جومگە و ئێسك و خوێن و پێست و چەند ئەندامێكی دیكەی جەستە ، لەبەر ئەوە كاتێك توشی ڕۆماتیزمە بویت ئەوە بە زوترین كات چارەسەر وەربگرە .

4- ڕەق بوونی پێست : واتە ڕەقبوونی شانەكانی پێست و و ئەو ڕیشاڵانەی لەناو دەستدا هەیە پشتیوانی لە بەهێزبوونی ئەندامەكانی جەستە دەكەن ، ئەم نەخۆشیە كار دەكاتە سەر كۆئەندامەكانی ناوەوەی جەستە و هەرسی گەدە .

سەرچاوە:وێستگە ستایل