• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 125
  • شەممه 13/6/1395
  • رۆژژمێر :

پیاوانی که زۆر دەخەون ناخۆشییان هەیە


هەندێک لە پیاوان زووتر لە کەسانی تری خێزانەکەیان دەخەون، بە پێی توێژینەوەیەک ئەم حاڵەتە نیشانەیە بۆ نەخۆشییەکی دڵ.

توێژینەوەیەکی زانکۆی هێرۆشیما دەریخستووە کە زوو خەوتنی پیاوان نیشانەیە بۆ یەکێک لە نەخۆشییەکانی دڵ.

ئەم توێژینەوەیە لەسەر شێوەی خەوتنی ٢٤٠٠ پیاو ئەنجامدرا، دواتر دەرکەوت ئەو پیاوانەی پەستانی بەرزی خوێنیان هەیە بەراورد بە پیاوانی تر زووتر دەچنە سەر جێگای خەوەکەیان.


توێژەرانی زانکۆی هێرۆشیما ئاماژە بەوە دەکەن ئەو پیاوانەی پەستانی بەرزی خوێنیان هەیە ١٨ خولەک زووتر لەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان نیە دەخەون.

 

لەسەر بنەمای دەرەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە ڕێژەی خەوی زیادە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دابەزینی پەستانی خوێن نییە.

بە پێی ئەم توێژینەوەیە کاتی خەوتنی پیاوانی تووشبوو بە پەستانی بەرزی خوێن بە گشتی ١١:١٠ خولەک بوو، ئەو کەسانەشی ئەم نەخۆشییەیان نەبوو ١١:٢٨ خولەک دەنوستن.

پەستانی بەرزی خوێن نەخۆشییەکە وردە وردە نیشانەکانی دەردەکەون، بەڵام ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەگەری جەڵتەی دڵ و مێشکی لێدەکەوێتەوە.

سەچاوه: سایتی کانالی ئین ئار تی