• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 101
  • یەكشەممه 14/6/1395
  • رۆژژمێر :

بە پێنج خاڵ لە زوو پیربوون خۆت رزگار بکە 


ئەوانەی تەمەنیان ھەندێک سەردەکەوێ، ھەوڵی زۆر دەدەن تاوەکو لە پیربوونی لاشەیان رزگاریان بێ، بۆیە چەندین جۆر رێگە بەکار دەھێنن، بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە، کامە لەو رێگایانە کاریگەری خۆی دەبێ!
لێرەدا 5 خاڵی زۆر کاریگەر و گرنگ دەخەینە روو، کە لە ھەموو رێگاکانی دی کاریگەرتر و مسۆگەرترە بۆ دەربازبوون لە زوو پیربوون:

یەکەم: بایەخدانێکی زۆر بە مەشق و وەرزشی رۆژانە، بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوە زانستییەکان، راستی پێوەندی نێوان چالاکی جەستەیی و پیربوون بە روونی دەرکەوتووە، چونکە جگە لەوەی ئێسکەکان بەھێز دەکات، ماسولکەی دڵ چالاکتر و جوڵەی خوێن بەھێزتر دەکات.

دووەم: رێژەی پێویست لە نووستن، چونکە کەمی خەوتن کاریگەری بۆسەر ھەستەوەریەکان ھەیە، بەپێی توێژینەوەکانیش دەبێتە ھۆی پیربوون و لۆچبوونی پێشوەختەی پێست، وەک چۆن بۆ چارەسەری زۆر گرفتی پێست، نووستن ھەڵبژێردراوە کە لە ھەموو چارەسەرێکی دی باشترە.

سێیەم: ھەڵسوکەوتی ئەرێیی و ھیوا بەرانبەر دۆخەکانی ژیان، ھۆکارێکی بەھێزە بۆ گەنجێتییەکی زیاتر، ئەوانەی بەختەوەری لە ھەموو ساتێکی و ئەگەرێکدا دەدۆزنەوە و بە ئەرێی پێشوازی تەمەن دەکەن، تەمەن درێژتر و گەنجێتییەکی زیاتر دەبینن.

چوارەم: خواردنی گونجاو، بەپێی توێژینەوە زانستییەکان، پابەندبوون بە دانایی و رێنمایی پزیشکی بۆ خواردنی رۆژانە، کاریگەری گرنگی ھەیە بۆ مانەوەی گەشە و چالاکی مرۆڤ و گەنجێتی. ھەر بەپێی توێژینەوەکان، بۆنمونە خواردنەوە چای سەوز لە بەیاناندا.

پێنجەم:  چێژوەرگرتن لە زۆرترین رێژەی جوتبوون، چونکە ھەر بەپێی ھەمان توێژینەوەکانی پێشتر باسکرا، رێکخستنی بەرنامەیەکی رێکوپێک و چڕ بۆ جوتبوون لەنێوان ھاوسەران، گەشەی زیاتریان پێ دەبەخشێ ھەردەم بە 7 ساڵ بچوکتر لەچاو کەسانی دی دەردەکەون، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری بۆ تەندروستی تەواوی لاشەیان ھەیە.

 

سایتی باخچه