ئەوەى لەبارەى پێڵاوەکانتەوە نەتزانیووە
بەشێکى زۆرى تەندروستى پێیەکان پەیوەستە بە پێڵاوەوە و دەبێت مەرجى تەندروستى تێدا بێت ئەگینا دەبێتە یەکێک لە هۆکارەکانى گواستنەوەى نەخۆشى و کۆبۆنەوەى چەندان جۆرى بەکتریا و میکرۆب.
لەوانەیە وا دابنرێت کە پێڵاوەکان پاک بن و پیس نەبن بەڵام لە راستیدا ژمارەیەکى ئێجگار زۆر بەکتریا لەناوەوە و دەرەوەى پێڵاوەکانتاندا هەیە و لەمبارەوە توێژینەوەیەک لە لایەن زانکۆى ئاریزۆناى ئەمریکیەوە ئەنجامدراوە و ژمارەیەکى زۆر لە بەکتریا لەسەر پێڵاو بینراوە.
بە گوێرەى توێژینەوەکە ئاستى پیسى پێڵاوى دەرخستووە و بە تەنیا لە یەک جووت پێڵاودا نزیکەى ٤٢١ هەزار بەکتریا هەن بە تایبەتى ئەو بەکتریایانەى کە دەبنە هۆى هەوکردنى کۆئەندامەکانى هەرسکردن و میزەڕۆ و کەسەکە تووشی نەخۆشیەکانى سکچوون و هەوکردنى خوێنى دەکەن.
جگە لەمەش توێژینەوەکە باس لەوەش دەکات %٩٦ پیسى بوونى پێڵاو بە هۆى بەکارهێنانى تەوالێتە گشتیەکانەوەیە و ئەم رێژە زۆرەى بەکتریایان لەسەر دەردەکەوێت و ئەوەشیان روون کردۆتەوە کە بەکتریا بۆ ماوەیەکى زۆر لەسەر پێڵاو دەمێنێتەوە و دەکرێت بۆ شوێنى حەوانەوە و ژیانى کەسەکەش بگوێزرێتەوە.
بۆ چارەسەرى ئەم دۆخەش توێژەران باس لەوە دەکەن کە دەکرێت بە رێژەى %٩٠ بەکتریاکان لاببرێن ئەویش بەکارهێنانى هۆکارەکانى پاکژ کردنەوە و سپراى تایبەت بەم کارە و گۆرێنى پێلاو بۆ ماوەیەکى دیاریکراو و شوشتنى قاچەکان کاتێک کە مرۆڤ دەچێتە ماڵەوە و داکەندنى گۆرەوى و بەجۆرێک کەسەکان بەگۆرەویەوە نەچێتە ماڵەوە.