• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 110
  • سێ شەممه 16/6/1395
  • رۆژژمێر :

نەهێشتنی دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی


 ئەو چواردەور و ژینگەیەی تێیدا دەژیت زۆر کاریگەری هەیە لە دروستبوونی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و بێزاری، کاتێک کەسێک تووشی ئەم حاڵەتانە دەبێت زۆر پێویستی بە کەسانی چواردەوری دەبێت تا لەو بارە ناخۆشە دێتە دەرەوە.
 
بۆ ئەوەی خودی خۆت هاوکاری دەروونی خۆت بیت و هەوڵبدەیت لە باری دڵەڕاوکێ بێزاری بێیتە دەرەوە، پێویستە ئەم ڕێنماییانە پەیرەو بکەیت.
 
1-پێش هەموو شتێک ئەوە بخەرە مێشکی خۆتەوە کە ئەم کێشەیەی تێیدایت کاتیە، پێویست ناکات مێشکی خۆتی پێوە ئازار بدەیت، چونکە کاردەکاتە سەر باری تەندروستیشت.
 
2-ئارام بەرەوە و زاڵبە بەسەر دڵەڕاوکێکەتدا، هەوڵبدە بە سادەیی لە گرفتەکان تێبگە و گرانی مەکە لە خۆت، پشوو بدە و خۆت ماندوو مەکە بەکارەوە.
 
3-دوورکەوەرەوە لەو شوێنانەی قەڕەباڵغ و بێزارکەرن، هەوڵبدە بچۆرە نێو پارک و دیمەنە سروشتیەکان و بچۆرە دەرەوەی ماڵ بەپێ یان ئۆتۆمبیل، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئاسوودەت دەکەن و یارمەتیت دەدەن.
 
4-هەوڵبدە بە دووربیت لە بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژیەکان وەک کۆمپوتەر و مۆبایل و تەلەفیزیۆن، لایەنی کەم بۆ ماوەی ڕۆژێک، چونکە هەموو ئەم ئامێرانە هۆکارن بۆ زیادکردنی دڵەڕاوکێ و بێزاری.
 
5-ئەو خۆراکانە بخۆ کە یارمەتیت دەدەن پشوو بدەیت و مێشک ئارام دەکەنەوە وەک شوکوڵاتە، پسکیت، ماست، بەڵام زۆر خۆری مەکە تا قەڵەو نەبیت.
 
6-لەجێگای بێدەنگ دابنیشە و گوێبگرە زیاتر وەک لەوەی تۆ بدوێیت و قسە بکەیت.
 
7-بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەت و کەسانی نزیک و لەباوەشگرتنیان تا هەست بە ئاسوودەی بکەیت.
 
8-خواردنەوە گەرمەکان وەک قاوە و چا هێور دەکەنەوە، هەستێکی خۆش پێ دەبەخشن بەڵام بەبڕی پێویست بیخۆرەوە.

 

سەرچاوه : سایتی خەندان