• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 101
  • چوار شەممه 24/6/1395
  • رۆژژمێر :

حەوت زانیاری نوێ لەسەر ئینتەرنێت بزانن


 
 ٢٥ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئینتەرنێت تێپەڕدەبێت، بەمەیش واتا چارێگە سەدەیەکە مرۆڤ سوود لە بەکارھێنانی وەردەگرێت بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە زانیارییەکان دەست بکەوێت.

لەگەڵ کۆکردنەوەی زانیارییەکان ئینتەرنێت بووەتە یەکێک لە پێداویستییە گرنگەکانی ڕۆژانە، کە ناتواندرێت دەستبەرداری بین، بۆیە لێرەدا حەوت زانیاری گرنگ لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بزانن:
* نزیکەی نیوەی دانیشتوانی جیھان تۆڕی ئینتەرنێت بەکاردەھێنن، نیوەی ئەوەیش تۆڕی ئینتەرنێت بۆ بەرنامەی فەیسبوک بەکاردەھێنن.
* ساڵانە نزیکەی ١.٧ تریلیۆن لیرەی ئیستەرلینی خەرج دەکرێت بۆ تۆڕی "ئۆنلاین".
* تەنھا لە بەریتانیا نزیکەی ١١٧٤ لیرەی ئیستەرلینی بۆ تۆڕی ناوەندی ئینتەرنێت خەرج دەکەن.
* لەھەر چرکەیەکدا سێ ملیۆن نامەی پۆستی ئەلکترۆنی دەنێردرێت.
* ساڵی ٢٠١١ لە وڵاتی فیلەندا کە وڵاتێکی پێشکەوتووە ڕێگەی بە ھاوڵاتیاندا ئینتەرنێت بەشێوەی یاسایی بەکاربھێنن. 
* تۆڕی ئینتەرنێت بە تەنیا ھیچ مانایەک نابەخشێت، بەڵام کاتێک بە کۆمپیوتەر دەبەسترێت دەبێتە کۆمپاناییەکی زەبەلاح کە دەتوانرێت زانیارییەکانی تێدا بگوازرێتەوە.
* چین تاکە وڵاتە خاوەن نەخۆشخانەیەکی تایبەتی سەربازییە لە "پەکین"ـە بۆ ئەو کەسانەی کە خوویان بەبەکارھێنانی ئینتەرنێت گرتووە.