• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 424
  • دوو شەممه 29/6/1395
  • رۆژژمێر :

سەرسوڕهێنەرترین پیشەى جیهان



پێشینان وتوویانە بۆ ئەوەى بژێوى پەیدا بکات دەست بە قوڕگى شێردا دەکات، بەڵام ئەم دوو برایە دەست بە قوڕگى ماردا دەکەن.

دوو براى خەڵکى وڵاتى چین بۆ ئەوەى بژێوى ژیانیان پەیدا بکەن خەریکى بەخێوکردنى دەیان هەزار مارن و ئەوانیش لەو مارانەن کە زۆر مەترسیدارن و لە جۆرە مەترسیدارەکانن و ژەهراوین.

بیرۆکەى دروستکردنى کێڵگەیەکى گەورەى ماربەخێو کردن بۆ حەوت ساڵ بەر لە ئێستا بۆ هەر دوو برا "یانگ زالین" و "یانگ ئەلزانى" دەگەڕێتەوە کە بڕیاریاندا لەسەر زەویەکى ١٥٠٠ مەتر دووجا کێڵگەیەکى گەورەى مار بەخێوکردن دروست بکەن.

لە کیڵگەکەدا ٥٠ هەزار مارى تێدایە کە ٣٠ هەزاریان لە جۆرى کوبران و زیاتر لە ٢٠ کرێکار تێیدا کاردەکەن و کە پسپۆریان هەیە لە پێدانى خۆراک بە مارەکان و چۆنیەتى چاودێریکردنى هێڵکەکانیان.

ئامانجى سەرەکى کێلگەکە بە دەستهێنانى پێستە و کاژى مارەکانە کە زۆر بە نرخە و لە بوارى جلوبەرگ، پێشەسازى و دەرمانسازیدا بەکار دێت.