• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 154
  • شەممه 10/7/1395
  • رۆژژمێر :

ئەو خۆراکانەى هۆکارى زەردبوونى ددانن

 هەندێک پێکهاتەى ئەو خۆراکانەى بەکاریان دێنین کاریگەرى نەرێنى لەسەر ددان دادەنێن و تووشى زەردبوونى دەکات دەشکرێت هۆکارى هەندێک لە گرفتەکانى ددانیش بن.


زۆرێک لە خۆراکەکان وێڕاى هەبوونى تامێکى خۆش و سوودێکى فراوان لەوانەیە کاریگەریان لەسەر ددان هەبێت و زەردی بکەن بۆ ئەم مەبەستەش پسپۆرانى تەندروستى خۆراک ئاماژەیان بەچەندخۆراکێک داوە کە گرنگتریان ئەمانەن.

* قاوە

یەکێکە لەو خواردنەوانەى کە دەبێتە هۆى ئەوەى ددان زەرد بێت چونکە ددان خاوەنى چەندان کونیلەى ئێجگار وردە کە بە رەنگى ئەم خواردنەوەیە پڕ دەبنەوە و ئاساییە کە ببێتە هۆى زەردبوونیشی .

* چا

هەندێک وا دەزانن کە چا هێندەى قاوە کاریگەرى لەسەر زەردبوونى ددان نیە لە راستیدا ئەمیش هەر وەک ئەو کاردەکات و کونیلەکانى بە رەنگەکەى پڕ دەکاتەوە.

* دۆشاوى تەماتە

دۆشاوى تەماتە دەوڵەمەندە بە ترشە خۆراکیەکان کە کاریگەرى لە سەر میناى ددان دەبێت و لاوازى دەکات و کاریگەرى لەسەر زەردبوونى ددان دەبێت.

* زەردە چەوە و کارى

ئەگەر زۆربەى بەهاراتەکان بە زۆرى بکرێنە خۆراکەکانەوە ئەوا کاریگەریان لەسەر ددان دەبێت و تووشی زەردبوونى دەکەن.

* چەوەندەرى سوور

بەهۆى بەهێزى رەنگەکەیەوە هۆکارێکى سەرەکى زەردبوونى رەنگى ددانە.

* رەنگى شەربەت

زۆرێک لەو شەربەتانەى کە سروشتى نین و لە رەنگى ناسروشتى پێکدێن و کە خواردنەوەى ئەو شەربەتانەش هۆکارێکى سەرەکى زەردبوونى ددانەکانە.

زەردبوونى ددان جگە لەوەى لە رووى جوانکاریەوە دیمەنێکى نەخوازراو بە کەسەکە دەبەخشێت لە هەمان کاتیشدا دەبێتە هۆى خراپبوونى میناى ددان و گەلێک گرفتى ددانیش لە درێژمەودادا دروست دەکات.
سایتی کانالی ئین ئار تی