• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 121
  • شەممه 17/7/1395
  • رۆژژمێر :

ڕێگایەکی تەندروست.. بۆ شتنەوەی سەوزە و میوە

 پاکوخاوێنی باشترین ڕێگاچارەسەرە بۆ پاراستنی لەشمان لەنەخۆشی و میکرۆب و بەکتریا، بێگومان میوە و سەوزە یەکێکە لەو پێکهاتانەی کەدەبێت بایەخی زۆری پێبدرێت لەڕووی خاوێنیەوە، چونکە لە جێگایەکەوە دێتە نێو ماڵەکەت برێکی زۆر میکرۆب و بەکتریای هەڵگرتووە.


بۆ ئەوەی بە باشترین و تەندروسترین ڕێگا سەوزە و میوەکان بشۆیتەوە، پێویستە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بکەیت و ئەم پێکهاتانە سروشتیانە بۆ خاوێن کردنەوە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی لەمەترسی بەدووربیت.

دەستەکانت بە سابون و ئاو بشۆ.

دڵنیابەرەوە لە خاوێنی ئەو شوێنەی میوە و سەوزەکەی تێدا دەشۆیتەوە، پاشماوەی پیسی گۆشت یان هەر شتێکی دیکەی تێدا نەبێت کە ببێتە هۆی دووبارە پیسبوونی سەوزە و میوەکە.

فڵچەی تایبەتی هەیە بۆ شتنەوە سەوزە و میوە دەتوانیت بەکاربهێنیت.

خەیار و سێو و تەماتە و ئەوانی دیکە، بیخەرە ئاوەوە و سرکەی تێبکە.

دوای ماوەیەک بە ئاو بیشۆرەوە، بەمەرجێک پلەی گەرمی ئاوەکە 30-40 پلە بێت.

بەڵام شیلک و تو ئەو میوانەی وەک ئەمانەن، بیخەرە ناو دەفرێکی کون و کون و دەفرێکی داخراوە و چەند جارێک بە ئاو بیشۆرەوە.

سەوزەکان وەک جەرجیر و کەرەوەز و پێکهاتەکانی، بە ئاوی سارد بشۆرەوە و کەمێک تێیدا بهێڵەڕەوە، بەڵام بە جوانی دەست بهێنە بە گەڵاکاندا ئاگاداربە ئاوەکە سارد بێت.



خەندان لایف