ئافره‌ت، سه‌رچاوه‌ي خۆشه‌ويستي و فيداکاري
ئافره‌ت به درێژايي مێژوي مرۆع¤ايهتي سه‌رچاوه‌ي هه‌وڵدان بۆ ژيان و ئۆقرهيي و خۆشه‌ويستي و هێمنايه‌تي بووه. به ڕاستي ئه‌گه‌ر بوترێ که ئافره‌تان وه‌کوو باوهشي کراوهي په‌روه‌رده‌کردن و ڕاهێناني مرۆع¤ايهتي و شارستانيه‌ت دهوريان گێڕاوه، ئه‌وا وتنێکي دوور له ڕاستي نييه.
له ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا به‌ها و بايه‌خێکي تايبه‌تي به ئافره‌تان دراوه. له قۆناغي تاريک و پڕ له ناخۆشي به‌رله هاتني ئاييني ئيسلام‌دا، ژن بايه‌خێکي سوک و نه‌وي بوو. به‌ڵام به هاتني پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌مان حه‌زره‌تي محمهدي مسته‌فا دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت، ژن بايه‌خي ڕاسته‌قينه‌ي خۆي دۆزيه‌وه.
يه‌کێک له تايبهتمهندييه سه‌ره‌کي و بنهڕهتييهکاني ژنان، فيداکاري و لهخۆبردوويي ئه‌وانه له پله و پايه‌ي هاوسه‌ر و دايکدا. کێ ده‌توانێ نکۆڵي له‌م ڕاستييه بکات که ئه‌گه‌ر ژنان به گياني لهخۆبردوويي و فيداکارييهوه نزيکي ژيان نه‌بنه‌وه، ئه‌وا هه‌زاران کێشه‌ي گه‌وره له سه‌ر ڕێگاي ژياني بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگادا سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات؟
به ڕاستي زۆر جار پياوان له به‌رامبه‌ر کێشه و چيڵهمه بچووکه‌کاني ژياني ڕۆژانه‌دا له ناو ماڵ و بنه‌ماڵه و له شوێني کار و له ناو کۆمه‌ڵگادا، تووڕه ده‌بن، کاردانهوهيان ده‌بێت، ده‌نگيان هه‌ڵده‌بڕن، هاوار ده‌که‌ن، به‌ڵام بۆي هه‌يه ئافره‌ت هه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و کێشهيهدا به ڕۆح گيانێکي به‌خشنده و فيداکارانه له شته‌که نزيک ببێته‌وه‌و لهپهڕي ئارامي و هێمنيدا هه‌وڵ بدات به نه‌رم و نياني و به گفتگۆي ژيرانه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. بۆ وێنه پياوان زۆر جار له به‌رامبه‌ر داخوازي و ههڵسوکهوتي منداڵاندا قه‌ڵس ده‌بن و ناتوانن وڵامدانهوهيهکي شياويان بێت به‌ڵام ژن له پله و پايه‌ي دايک و له به‌رامبه‌ر منداڵاندا وه هه‌روه‌ها له پله‌ي هاوسه‌ر و له به‌رامبه‌ر پياو يان مێردي خۆي‌دا به خاکه‌ڕايي و ميهرهبانييهکي زۆرتره‌وه له کێشه‌کان نزيک ئه‌بێته‌وه. ده‌با قه‌در و به‌هاي ژناني کۆمه‌ڵگامان بزانين و به‌رده‌وام ڕێزيان لێ بگرين و دان به پيرۆزبووني هه‌وڵ و تهقالاياندا بنين.