کاريگه‌ري بنه‌ماڵه له‌سه‌ر کچاني هه‌ڵاتوو
هه‌ڵاتني تازه‌لاوان له ماڵ و به جێ هێشتني ئه‌نداماني بنه‌ماڵه، به بێ ئيزني دايک و باب يان سه‌رپه‌ره‌ستي ياسايي ، له ڕاستيدا جۆرێک دژکرده‌وه‌يه سه‌باره‌ت به بار و دۆخي ماڵ که له بڕواي ئه‌و که‌سه ناجۆر ، وه‌ره‌زهێنه‌ر و هێندێ جار گۆڕان هه‌ڵنه‌گره . ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ي وڵاتاني جيهاندا ، هه‌ڵاتن له ماڵ بووه‌ته کێشه‌ييکي گه‌وره‌ي کۆمه‌ڵايه‌تي . له ئێرانيشدا هه‌ڵاتني کچان له ماڵ به سه‌رنجدان به ڕه‌فتار و بايه‌خه کاني ئاييني ، بنه‌ماڵه‌يي و کۆمه‌ڵايه‌تي ، بووه‌ته کێشه و پرسێکي کۆمه‌ڵايه‌تي .
به شێوه‌ي گشتي دووبه‌ره‌کێ له نێوان دايک و باب، ته‌ڵاق و جياييان ، باوه پياره و باوه‌ژن ، نائاگايي ، نه‌خوێنده‌واري و که‌مي کلتووري دايک و باب، بێ به‌زه‌يي، که‌مته‌رخه‌مي و جياوازي خستن نێوان منداڵان، سه‌ختگيري و تۆندوتێژي له بنه‌ماڵه‌دا، گيرۆده‌يي و گه‌نده‌ڵي بنه‌ماڵه‌يي ، دووبه‌ره‌کێ له نێوان بنه‌ماڵه، چاوه‌رواني لێکردني زياده له تازه‌لاوان، ترس له ته‌مێ کردن ، لۆمه‌کردني به‌رده‌وام، سه‌پاندني هاوسه‌رگيري زوتر له کات، شکست له هاوسه‌رگيريدا،خياڵاتي بوون و ناوداري، که‌م ده‌سي ، نه‌بووني جێگاييکي هێمن ل بنه‌ماڵه، گۆماني خراپ، گۆمان و ئاکاري خراپي دايک و باب ، نه‌ويستراوي منداڵ، کۆنجوکۆڵي چه‌رخي تازه‌لاوي بۆ ئاگايي له جيهاني ده‌ره‌وه‌ي ماڵ ، هه‌واڵي خراپ و زۆرێکي تر له هۆکاره‌کاني تر هۆي هه‌ڵاتني کچان له ماڵه .
هه‌ڵاتني تازه‌لاوان له ماڵ و به جێ هێشتني ئه‌نداماني بنه‌ماڵه، به بێ ئيزني دايک و باب يان سه‌رپه‌ره‌ستي ياسايي ، له ڕاستيدا جۆرێک دژکرده‌وه‌يه سه‌باره‌ت به بار و دۆخي ماڵ که له بڕواي ئه‌و که‌سه ناجۆر ، وه‌ره‌زهێنه‌ر و هێندێ جار گۆڕان هه‌ڵنه‌گره .
له‌وێڕا که بارودۆخي ناله‌باري بنه‌ماڵه گرنگترين هۆکاري کاريگه‌ر بۆ هه‌ڵاتني کچان له بنه‌ماڵه‌يه ، هێندێ له ڕێکاره‌کاني به‌رده‌مي بنه ماڵه‌کان بۆ به‌رگري له هه‌ڵاتني کچان ئه‌مانه‌يه : درۆست کردني جێگاييکي هێمن و سالم له باري سۆز و له‌ش، گوێدان به قسه‌ي منداڵان، پێکهێناني ده‌رفه‌تي شياو بۆ فێرکاري منداڵ، بڕيارداني ئه‌رێني و چاک، پشتگري له منداڵ له کاتي هه‌ست به ته‌نيايي، دووڕي کردن له ڕه‌خنه‌گري زۆر و گاڵته و ته‌مێ کردن، هانداني منداڵ بۆ به‌ده‌س هێناني سه‌رکه‌وتن و ڕاستگۆيي له کاتي قسه‌کردن له گه‌ڵ منداڵ .
بووني ئامانجێکي ديار له ژياندا و پابه‌ند بوون به نه‌رێت و بايه‌خه ئاييني و کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان ئه‌توانێت رێچاره‌ييک بێ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ي فامي تازه‌لاوان بۆ خۆڕاگري يان گۆڕانکاري بارودۆخي خراپ به‌ره‌و شێوازێکي درۆست ، به جۆرێ که ئيتر ئه‌وان هه‌ڵاتن وه‌کوو ساکارترين و چاترين ڕێگا هه‌ڵنه‌بژێرن و به‌ر له هه‌ر بڕيارێک ئاسه‌واري خراپي ئه‌وه به‌رچاو بگرن .
__________________________________________________________________________________
یوسف سادقی
تبیانی کوردی