• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 205
  • دوو شەممه 6/9/1391
  • رۆژژمێر :

      چاره‌سه‌ر بۆ چاوي ماندوو له كۆمپيوته‌ر

ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌يت كه ڕۆژانه كاتێكي زۆر له‌گه‌ڵ كۆمپيوته‌ر به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بێگومان سكاڵاي ماندوو بووني چاوت ده‌كه‌يت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به‌م نيشانانه بكه‌يت:

كاتێك بده به چاوت بۆ حه‌وانه‌وه‌ي، دوور له شاشه‌كه بڕوانه بۆ ماوه‌ي ده چركه له هه‌ر ده خوله‌كێكدا.

•           ماندووبوون و ئێشاني چاو، له‌گه‌ڵ خوران و وشك بووني.

•           به لێڵي بينين.

•           لاوازي بينين بۆ شته دووره‌كان، دواي ڕوانيني زۆري شاشه‌ي كۆمپيوته‌ر.

•           سه‌رئێشه‌ و ئازاري ماسولكه‌كاني مل.

•           قورسي تواناي ديقه‌تدان كاتي گۆڕيني خوێندنه‌وه‌ي ده‌قێكي ناو كۆمپيوته‌ر و ده‌قي سه‌ر كاغه‌زێك.

•           زيادبووني هه‌ستكردن به ڕووناكي.

      بۆ ئه‌مه‌ش پێويسته‌ ڕه‌چاوي ئه‌م خاڵانه‌ي خواره‌وه‌ بكه‌يت:

1. كاتێك بده به چاوت بۆ حه‌وانه‌وه‌ي، دوور له شاشه‌كه بڕوانه بۆ ماوه‌ي ده چركه له هه‌ر ده خوله‌كێكدا.

2. چاو له ئه‌نجامي وردبوونه‌وه‌ي زۆر و ديقه‌تدان به‌‌بێ تروكاندن تووشي وشكي دێت، هه‌ندێ كه‌س چاويان زۆر كه‌م ده‌تروكێنن، له‌وانه‌يه له خوله‌كێكدا يه‌‌‌ك جار. له كاتێكدا تروكاندني چاو له هه‌ر پێنج چركه‌يه‌كدا جارێك، سروشتي و پێويسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي تروكاندن چاو ته‌ڕ ده‌كات و ڕێ له وشك بوونه‌وه ده‌گرێت.

3. داناني شاشه‌ي كۆمپيوته‌ر به شێوه‌يه‌كي گونجاو، گرنگه بۆ ڕێگرتن له ماندوو ‌بووني چاو، به جۆرێك ده‌بێت دووري شاشه‌كه له چاوته‌وه (6ظ -8ظ ) سم، ببێت و، به‌رزي و نزمييه‌كه‌ي له ئاستي سه‌رت بێت. به‌رز داناني ماسوولكه‌ي مل هيلاك ده‌كات و نزم بوونيشي بۆ چاو به هه‌مان شێوه.

4. شاشه‌ي كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت به خاوێني ڕابگره، خۆڵ و تۆزي سه‌ر شاشه‌ ڕووني بينين كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش چاو ماندوو ده‌كات.

5. ئه‌گه‌ر ماندووبووني چاوت زۆري خاياند و سكاڵات زياد بوو، يان هه‌ستت به لاوازي و تێكه‌ڵ بينين كرد، سه‌رداني پزيشك بكه.

سه‌رچاوه‌: http://www.medmatar.net