هه‌رزه‌کاري
وشه‌ي "Delinquency" له زماندا به ماناي سه‌رپێچي کردن، کۆتايي کردن ، ولادانه (1) و له زاراوه‌دا جۆرێ ياساشکێنيه که له چوارچێوه‌ي شه‌خسي ده‌رئه‌چێت و پێوه‌ندي ئه‌بێت به چوارچێوه‌ي گشتيه‌وه . هه‌رزه‌کاري به ماناي پێشێلکاري ياسا و ياساشکێنيه که ته‌مێ و سزاي ياسايي به‌دواوه هه‌يه و ئه‌م سزايانيشه پێويستي به ده‌ست تێوه‌رداني پێگه و به‌رپرسێکي گشتيه ( ڕێکخراوي ده‌سه‌ڵات يان ناوچه‌يي) .(2)
به شێوازێکي گشتي به‌و لاوانه‌ي که له ژێر هه‌ژده ساڵ ته‌مه‌نيانه و ياساي کۆمه‌ڵايه‌تي ناپارێزن و هه‌رزه‌کاري و نابه‌ساماني له کۆمه‌ڵگه‌دا درووس ئه‌که‌ن ، هه‌رزه‌کار ئه‌ڵێن .
هه‌رزه‌کاري به ماناي پێشێلکاري ياسا و ياساشکێنيه که ته‌مێ و سزاي ياسايي به‌دواوه هه‌يه و ئه‌م سزايانيشه پێويستي به ده‌ست تێوه‌رداني پێگه و به‌رپرسێکي گشتيه .
کرده‌وه‌ي هه‌رزه‌کارانه‌ي لاوان به‌شێکي گه‌وره له لاداني کۆمه‌ڵايه‌تيه که هه‌م ئه‌و کرده‌وانه‌ي وه‌کوو هه‌ڵاتن له قۆتابخانه ده‌گرێته‌وه ، که له له بواري کۆمه‌ڵايه‌تيدا قبووڵ ناکرێ هه‌م کرده‌وه ناياساييه‌کان ده‌گرێته‌وه ،وه‌کوو دزي .
له‌زۆربه‌ي وڵاتاني جيهان ته‌کووزي دادوه‌ري و ته‌کووزي به‌رگري لاو له گه‌وره جيايه و زۆرتر باري په‌روه‌رده‌کردني نوێ، هێزبه‌خشي، پشتگري و ڕێنمايي هه‌يه .
زياتر لاواني هه‌رزه‌کار له ناوه‌نده‌کاني په‌روه‌رده‌کردني نوێ ڕاده‌گرن و له ژێر چاودێري يارمه‌تي ده‌راني کۆمه‌ڵايه‌تيدا خه‌ريکي چاک کردنه‌وه‌ي ئه‌وان ده‌بن .(3)
____________________________________________________________________________________________
سه رچاوه:
[1]. ئاريان‌پور کاشاني، عه‌باس و منوچهر؛ فرهنگ فشرده انگليسي به فارسي، تاران، ئه‌ميرکه‌بير، 1367، چاپي دوازده‌هه‌م، ل 252.
[2]. مارشال، کوردون؛ فرهنگ جامعه‌شناسي، حميرا مۆشيرزاده، تاران، بنياتي مافي ميزان، 1388، چاپي يه‌که‌م، ل277.
[3] . ئه‌حمه‌دي، حه‌بيب؛ جامعه‌شناسي انحرافات، تاران، سه‌مت، 1384، چاپي يه‌که‌م ، ل 8.