ته‌مه‌ني هه‌رزه‌کاري
به سه‌رنجدان به پێ گۆتراني وشه‌ي هه‌رزه‌کاري به کرده‌وه ناياساييه‌کان به‌سه‌ر که‌سانێک له ته‌مه‌نێکي تايبه‌ت ، ئه‌توانين هه‌رزه‌کاري له دوو رێژه‌ي ته‌مه‌ندا تاوتوێ بکه‌ين :
سه‌رده‌مي تازه‌لاوي که به شێوه‌ي سرۆشتي له 11 يان 12 ساڵانه‌وه ده‌س پێده‌کات ، ته‌واوکه‌ري سه‌رده‌مي منداڵيه و چه‌رخي گۆڕانکاري له‌ش و ده‌رووني ئه‌وه .
1- هه‌رزه‌کاري منداڵان؛
له کاتي له‌دايک بوون تا 10-11 ساڵان پێي ئه‌ڵێن سه‌رده‌مي منداڵي . ئه‌و ته‌مه‌نه له بواري بنه‌ڕه‌تناني ئاکار و په‌ره‌سه‌ندني سۆزي و که‌سايه‌تيه‌وه گرنگترين ته‌مه‌ني ژيانه ،هه‌روه‌ها سه‌رده‌مي پێگه‌يشتني ئه‌قڵاني و گۆنجان له‌گه‌ڵ بارودۆخي شوێکار و سه‌رده‌مي سه‌قامگيريشه . له‌م سه‌رده‌مه‌دا منداڵ به پشت به‌ستن به گه‌وره‌کاني خۆي و به هۆي پارێزگاري ئه‌وان له‌و که‌متر تووشي تاوان ئه‌بێت . منداڵ دواي 5- تا 6 ساڵان جگه له دايک و باب و ئه‌نداماني تري بنه‌ماڵه ، له‌گه‌ڵ که‌سانێکي تريش له‌ده‌ره‌وه‌ي ماڵه‌وه وه‌کوو : هاوساڵان ، هاوياريه‌کاني ، دۆستان ، هاوچه‌رخه‌کاني قۆتابخانه و مامۆستاکاني و ... پيوه‌ندي ده‌کات ، و لوانيش کاريگه‌ري وه‌رده‌گرێت و تا ڕاده‌ييکيش کاريگه‌ري داده‌نێت . دزي و وێڵگه‌ردي زۆرترين ژماره‌ي هه‌رزه‌کاري ئه‌م جۆره منداڵانه‌يه . (1)
2- هه‌رزه‌کاري لاوان و تازه‌لاوان؛
سه‌رده‌مي تازه‌لاوي که به شێوه‌ي سرۆشتي له 11 يان 12 ساڵانه‌وه ده‌س پێده‌کات ، ته‌واوکه‌ري سه‌رده‌مي منداڵيه و چه‌رخي گۆڕانکاري له‌ش و ده‌رووني ئه‌وه . گه‌شه‌کردني تۆندي ئه‌ندام ئه‌بێته هۆي بێداي هه‌وه‌س و هه‌ست و ئاره‌زوه جۆراوجۆره‌کان و له ناخه‌وه گۆشاراييک ئه‌خاته سه‌ر تازه‌لاو که ناسراو نيه بۆي . ئه‌م گۆشاره نه ناسراوانه ، نيگه‌راني و وروژانێکي به شوێنه‌وه‌يه که تا ئێستا بۆ ئه‌و پێشينه‌ي نه‌بووه . له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ندام و هه‌ستي تازه‌لاو ، بۆ دابين کردن و فامي چێژي سێکسي له‌گه‌ڵ يه‌کتري هاوکاري ئه‌که‌ن و هه‌رچي له‌گه‌ڵ ئه‌وين و جوانيدا پێوه‌ندي هه‌بێت، زۆرتر ئه‌بێته هۆي وروژاني ڕواڵه‌تي ئه‌و . گۆمان و خه‌ياڵي ناسک و شاعێرانه و زاراوه و چواندني ئه‌و چێژدار و بێ کۆتاييه . به‌م هۆيه‌وه‌يه که تازه‌لاو زووتر له به‌ساڵاچو ئه‌که‌وێته ژێر کاريگه‌ري هۆکاره جۆراوجۆره کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کانه‌وه ، و تووشي تاوان ئه‌بێت . له‌م سه‌رده‌مه‌دا کۆڕه‌کان زۆرتر ئامێره ئه‌لێکتريکي و هاتوچۆييه‌کان (بايسێکڵ ، ماتۆڕ ، ئۆتۆمبيل) ئه‌دزن . به شيوازي گشتي هه‌رزه‌کاري لاوان جۆراوجۆره که له به‌شێکي به‌ربڵاوي کرده‌وه دژه کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کانه که به گوێره‌ي قووڵي و تۆندي دابه‌ش ئه‌کرێن بۆلاي هه‌رزه‌کاري و تاواني گه‌وره وه‌کوو : داگيرکردني به زۆري و بێڕه‌حمانه ، دزي چه‌کدارانه ، و تۆند و تێژي وپێکداداني خراپ ،و هه‌رزه‌کاري و تاواني نێوانه وه‌کوو :هه‌ڵاتن له قۆتابخانه، به‌کارهێناني ماده‌سڕکه‌ره‌کان وه‌کوو ماريجوانا و حه‌شيش، به‌کارهێناني خواردنه‌وه ئه‌لکۆليه‌کان و تێکداني ماڵي گشتي و تايبه‌تي .
ئه‌و لێکۆڵه‌رانه‌ي که سه‌باره‌ت به هه‌رزه‌کاري لاوان لێکۆڵينه‌وه ئه‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بروان که به‌کارهێناني ماده‌سڕکه‌ره‌کان و خراپکاري به‌ربڵاوترين کرده‌وه‌ي هه‌رزه‌کارانه له ناو لاواندايه . (2)
ده‌روون ناسان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوان که خۆکۆژي ، خۆسووتاندن و هه‌ڵاتن له قۆتابخانه له ناو لاوان و تازه‌لاواندا ، به تايبه‌ت کچان ، زۆرتر پێوه‌ندي به‌و که‌سانه‌وه هه‌يه که کێشه‌ي سۆزداري و کرده‌وه‌يان بووه و يان له بواري ئابوريدا له ئاستێکي خواردا بوون .(3)
سه رچاوه :
[1]. ستوده، هدايت‌الله؛ آسيب‌شناسي اجتماعي، تهران، آواي نور، 1389، چاپ بيست و يکم، ص68.
[2] احمدي، حبيب؛ پيشين، ص145.
[3]. ستوده، هيدايتۆ‌ڵڵا ؛ آسيب‌شناسي اجتماعي، ل 69.