هۆکاره‌کاني که‌م ڕووتێکردن يان ڕوونه‌کردني منداڵان له نوێژ
هۆکاره‌کاني که‌م ڕووتێکردن يان ڕوونه‌کردني منداڵان له نوێژ جۆراوجۆرن که بڕێکيان بريتين له :
1- بنه‌ماڵه و بێ سه‌رنجي دايک و باب :
که‌م ڕووتێکردن يان ڕوونه‌کردني دايک و باب سه‌باره‌ت به منداڵه‌کانيان له نێوماڵدا و نه‌بووني ڕوانگه له سه‌رده‌مي تازه‌لاوي منداڵه‌کانيان يان سه‌رنج نه‌داني ئه‌وان به پرسه ئايينيه‌کان به تايبه‌ت نوێژ کاريگه‌ري زۆري هه‌يه له سه‌ر په‌روه‌رده‌کردني منداڵاندا .
2- نائاگايي و نبه‌ووني ڕوانگه‌ي پێويست :
نه‌بووني زانست له ناوه‌ڕۆک ، نهێنيه‌کان و فه‌لسه‌فه‌ي نوێژ؛ فامي زۆر که‌م سه‌باره‌ت به کاريگه‌ري نوێژ ، بێ سه‌رنجي به پێگه‌ي نوێژ ، داواکردني کاروباري مادي له خوا و دواي ئه‌وه‌ش نه‌گه‌يشتن به‌و داخوازيانه هێندێک له‌و هۆکارانن که گه‌نجه‌کان له نوێژ دوور ئه‌که‌نه‌وه .
3- سستي و ته‌مه‌ڵي :
زۆرتر لاوان و تازه‌لاوان به ئاساني له‌شيان ناخه‌نه گڕێ تێکۆشان مه‌گه‌ر له ئێشێکدا که زۆرتر لايه‌ني هه‌ستياري و ورووژي هه‌بێ و يان له‌و فرمانانه‌ي که به هان و زانستي پێشينه هاوڕێ بێت . بۆ که‌سێ که چه‌ند ساڵه گه‌يشتوه‌ته ته‌مه‌ني نوێژ که‌مێک بۆي قۆرسه که له هه‌واي سه‌ردي زمسان قۆڵي هه‌ڵماڵێت و به ئاوي سه‌رد ده‌سنوێژ بگرێ يان که‌وش و پووتينه‌کاني ده‌ربێنێت و پاي بشۆرێ . له‌به‌ر ئه‌وه هێندێ جار له ژێر باري نوێژ خوێندن ده‌رئه‌چێت .
4- دانيشتن له‌گه‌ڵ دۆست و هه‌ڤاڵي خراپ :
زۆرکات لاوێک لايه‌نگري ئايينه و پرسه ئايينيه‌کاني پێ خۆشه به‌ڵام له جێگا جۆراوجۆره‌کان وه‌کوو سه‌ر کار و قۆتابخانه و زانکۆ و يان شه‌قام و ده‌وروبه‌ردا له‌گه‌ڵ که‌سانێک ئاشنا ئه‌بێ که هێواش هێواش ئه‌يکێشن به‌ره‌و لاي داوي بێ ئايينيدا و گيرووده‌ي ئه‌که‌ن .
5- حه‌واڵه‌کردني کاره‌کان به داهاتوو :
زۆرجار لاوێک به‌م شێوه به‌هانه دێنێ بۆ نوێژ نه‌خوێندنه‌که‌ي که : دوايي ئه‌خوێنم يان ده‌يگێرمه‌وه(قه‌زا) ته‌مه‌ني درێژم له پێشه ئه‌توانم دوايي له ته‌مه‌ني پيري يان کاتي بێکاري تۆبه بکه‌م و بيخوێنم ، کاتي زۆرم له‌به‌ره .
6- لاوازي بڕوايي :
منداڵه‌کان هه‌رچه‌ند له په‌رتووکه ده‌رسيه‌کاندا خوێندويانه که خوا و دواڕۆژ هه‌يه و تا ڕاده‌ييک پرسه ئايينيه‌کانيان پێ گۆتراوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موه‌دا ، هێدێ له‌وان هێشتا به باوه‌ڕ نه‌گه‌يشتون و دڵيان دانه‌مه‌زراوه .
سه‌رچاوه :
مانگنامه‌ي فێرکاري – په‌روه‌رده‌يي په‌يوه‌ند ، تعامل اوليا و مربيان در ترويج فرهنگ نماز؟، ژماره 373، خه‌زه‌ڵوه‌ري 1389