منداڵبوون ژيان درێژده‌كات
مێردانه‌ي ده‌بنه خاوه‌ني منداڵ، به‌گشتي زياتر له‌و ژن‌و مێردانه‌ي كه منداڵيان نيه ته‌مه‌ن درێژترن.
به‌گوێره‌ي هه‌واڵێكي سايتي ئيسنا، پسپۆڕاني ته‌ندروستي له‌زانكۆي (ئارهۆس)ي دانيمارك لێكۆڵينه‌وه‌يان كرد له‌سه‌ر زياد له (21) هه‌زار ژن‌و مێرد‌و خستياننه ژێر كاريگه‌ريي ده‌رماني (IVF)وه، له‌ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌كي به‌رچاويان بوونه خاوه‌ني منداڵ‌و ژماره‌يه‌كيشيان منداڵي بێسه‌رپه‌رشتيان كرده منداڵي خۆيان، به‌درێژايي ئه‌و لێكۆڵينه‌وه‌يه (96) ژن‌و (200) مێرديش له‌نێوان به‌شداربوواندا مردن.
له‌هه‌مان كاتيشدا لێكۆڵينه‌وه‌كه ئه‌وه‌ي ئاشكراكرد، ئه‌گه‌ري مردني پێشوه‌خته له‌و پياوانه‌ي كه بوون به‌باوك، تاوه‌كو (50%) كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌نجامي لێكۆڵينه‌وه‌كان نيشانيدا، ئه‌گه‌ري مردني پێشوه‌خت‌و له‌ناكاو له‌ئه‌نجامي نه‌خۆشيه‌كاني خوێن، شێرپه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت ڕووداويش له‌نێوان ئه‌و ژنانه‌ي كه نه‌بوونه خاوه‌ني منداڵ، چوار ئه‌وه‌نده زياتربوو له‌و ژنانه‌ي كه خۆيان منداڵيان هێنايه دنياوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌گه‌ره له‌و ژنانه‌ي كه منداڵي بێسه‌رپه‌رشتيان كرده منداڵي خۆيان (50%) كه‌م بوويه‌وه.
له‌هه‌مان كاتيشدا لێكۆڵينه‌وه‌كه ئه‌وه‌ي ئاشكراكرد، ئه‌گه‌ري مردني پێشوه‌خته له‌و پياوانه‌ي كه بوون به‌باوك، تاوه‌كو (50%) كه‌متر ده‌بێته‌وه.
سه ر چاوه :باخچه